
خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر لە بانگەوازێکدا چەکهەڵگرتنی گشتی ڕاگەیاند و دەڵێت” تورکیا ڕێنمایی گرووپە چەکدارەکان دەکات بۆ هێرشکردنە سەر کورد”.
لە بانگەوازێکدا ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، هێرشی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر ناوچەکانی سووریا نوێنەرایەتی درێژەپێدانی ئەو پلانەیە کە تورکیا لە ڕێگەی داعشەوە نەیتوانی بەدەستی بهێنێت، ئامانجیشی داگیرکردنی سووریا و دابەشکردنی خاکەکەیەتی و هیچ هیوایەک نەهێڵێت.
ئیدارەی خۆسەر ئاماژەی بەوەشداوە، داوا لە هەموو پێکهاتەکانی گەلەکەمان لە ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەین کە درک بەوە بکەن کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم دەستدرێژییە نەهێشتنی هیوای سوورییەکانە بۆ ئەوەی بە ئازادی و کەرامەتەوە بژین، بۆ بە ئامانجگرتنی پرۆژەی دیموکراتی خۆسەر، و هەوڵدان بۆ لکاندنی ناوچەکان بە تورکیاوە.
لە بانگەوازەکەدا ئیدارەی خۆسەر داوایەک لەسەرجەم پێکهاتەکان دەکات و دەڵێت”ئێمەی عەرەب، کورد، سریانی، ئاشووری و تورکمان، پێویستە دەست لەناودەست یەکبگرین و یەکڕیزیی خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دەستدرێژییە ئاشکرایە بەهێزتر بکەین، هەروەها داوا لە گەنج و ژنەکانمان دەکەین کە لە دەوری هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆببنەوە.
قۆناغی چەک هەڵگرتنی گشتی ڕادەگەیەنین و داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە ئامادەباشیدا بن.