ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شێخ حاتەم عاسی بۆ (خەڵك): عەرەبی كەركوك مەرجی بۆ پارێزگاری نوێ‌ هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پێكهاتەی عەرەب لە كەركوك، مەرجی هەیە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی شارەكە و پێی باشە حزبی نەبێت و كەركوكی بێت.

شێخ حاتەم عاسی، كە یەكێكە لە پیاوماقوڵانی هۆزی عوبەید و سەركردەیەكی لیستی (باب العرب)ی كەركوكە، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پارێزگاری نوێی كەركوك دەبێت كورد بێت، چونكە زۆرینەی هەرە زۆری كورسییەكانی ئەنجومەنی پارێزگا لەلایەن برا كوردەكانەوە پڕكراونەتەوە، یەكەم مەرجیشمان بۆ پارێزگاری نوێ‌ ئەوەیە، كە كورد بێت و خەڵكی كەركوك بێت”.

بە وتەی شێخ حاتەم عاسی، “پێمان باشە كورد بێت و سەربەخۆبێت و گەر بكرێت لە حزبەكان نەبێت، كەسێك بێت بەبێ‌ خەوشی ناسراوبێت و لە هەڵسوكەوتەكانیدا میانڕەو بێت و هەموو پێكهاتەكان لەیەك ئاستی تەرازووەكەیدا ڕابگرێت”.

حاتەم عاسی، ئەو مەرجانەی بە مەرجی شەقامی كەركوك و بە تایبەت پێكهاتەی عەرەبی لە شارەكە خستەڕوو، لە درێژەی قسەكانیشیدا وتی، “لەئێستادا هیچ كێشەیەك لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوكدا نییە، ئەوان وەك پێكهاتەكانی عەرەب و توركمان و كورد و مەسیحی لە كەركوك وەك برا دەژین، بەڵام ئەو كێشانەی دەخوڵقێن و دروست دەبن، دەستی سیاسییەكانی تێدایە”.

شێخ حاتەم عاسی ڕاشیگەیاند، “ئەو وەك عەرەب ئەگەر كورد بە برای خۆی دادەنێت و ئەگەر لە كەركوكدا نەیبینێت، ناتوانێت ئیسراحەت بكات و دڵنیابێت، ئەمەش بۆ كورد و بۆ توركمان بە هەمان شێوەیە”.

لە 5ی شوباتی 2019، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر دەستپێكردنەوەی سازدانی دانیشتنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و ڕاسپاردنی كاندیدی سەرۆكایەتی حكومەت ڕێككەوتن، وێڕای ڕێككەوتن لەسەر دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، كە ڕێخۆشكەر دەبێت بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ‌ بۆ كەركوك.

 

کوردستان

(خەڵك) وردەكاری ڕێككەوتنی نوێی هەرێم و بەغدا بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە كۆبوونەوەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عیراقدا باسی دروستكردنەوەی پەیوەندی نوێی نێوان هەرێم و بەغدا كراوە و سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئیكدی كردووەتەوە، جارێكی دیكە ڕێگەنادات موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕدرێت و پەیوەندییەكان تێكبچنەوە و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش نیازپاكی هەرێمی بۆ دەستپێكردنی سەردەمێكی تازە لە ئیدارەكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەی نێوان شاندی هەردوولادا باس لە پەیوەندی تازەی نێوان هەردوولا كراوە، بەتایبەتی دابینكردنی موچە و ناردنی نەوت.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە، ڕونیكردەوە هەرێمی كوردستان ئامادەی دەربڕیووە بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و لەسەرەتای ساڵی 2020ەوە، جێبەجێی دەكات.

بەرامبەر بە بڕیاری نوێی كابینەی نۆهەمی حكومەتی هەرێم، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئامادەی دەربڕیوە كە بەرگری تەواو لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات و جەختیكردووەتەوە، كە تا كۆتایی ئەمساڵ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

مانگانە حكومەتی عیراق 453 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و لە یاسای بودجەی 2019 دا، ئاماژەی بۆ كراوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی وت، عادل عەبدولمەهدی ئەوەشی وتووە، كە ئەوان وەك هاوكارییەك فشار لەسەر هەرێمی كوردستان دروستناكەن، تا كۆتایی ئەمساڵ بۆ ئەوەی زۆربەی قەرزی كۆمپانیاكانی نەوت بداتەوە و ساڵی داهاتوو، بتوانێت بەو بڕە داهاتەی زۆرەی دەستی دەكەوێت دەست بە بونیادنانەوەی هەرێمی كوردستان بكات.

ڕۆژی 16ی ئەم مانگە، شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراقدا كۆبوەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەتین بارزانی ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەتین دلۆڤان بارزانی، برازای نێچیرڤان بارزانی ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕەتیكردەوە، كە ئەو هیچ پەیوەندییەكی بە ڕووداوەكەی دوێنێی هەولێرەوە هەبووبێت.

مەتین دلۆڤان بارزانی، لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت “هەندێ كەناڵی نابەرپرسی راگەیاندن، هەبوونی منیان لەوێ قۆستووەتەوە بۆ مەرامی دیكە و هەواڵی بێبنەمایان لەسەر نووسیوه”.

ئاشكراشیكرد “ئەمڕۆ لەكاتی رووداوی تەقەكردن لە رێستورانتێكی هەولێر، من و چەند هاوڕێیەكیش وەك دەیان هاووڵاتیی دیكە بۆ خواردنی نیوەڕۆ لەوێ بووین. سوپاس بۆ خوا كە هەموومان سەلامەت بووین و بەرنەكەوتین، بەڵام بەداخەوە هەندێ كەسی دیكە بەركەوتن و بوونە قوربانی”.

ئاماژە بەوەش دەكات “دیارە هەندێ كەناڵی نابەرپرسی راگەیاندن، هەبوونی منیان لەوێ قۆستووەتەوە و بۆ مەرامی دیكە و هەواڵی بێبنەمایان لەسەر نووسیوە. لێرەوە رایدەگەیەنم كە لەسەر ئەم كەیسە پەنا بۆ یاسا دەبەم و داوای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵانە تۆمار دەكەم”.

ئەم ڕوونكردنەوەیە دوای ئەوە دێت كە هەندێك كەناڵی ڕاگەیاندن بڵاویانكردەوە كە مەتین بارزانی لە رێستۆرانتەكەی هەولێر تەقەی لە دبلۆماتە توركەكان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئێران هێرشەكەی هەولێری شەرمەزاركرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی تیرۆریستی دژی ئەندامانی كۆنسوڵخانەی توركیای لە هەولێری ئیدانە كرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیدانەی هێرشی تیرۆریستی چەكداری دژی ئەندامانی كۆنسوڵخانەی توركیای لە هەولێر كرد كە بووە هۆی كوژرانی دیپلۆماتێك و دوو ئەندامی دیكەی ئەم كۆنسوڵخانە.

مووسەوی بە توندی ئەو هێرشەی ئیدانە كرد و هاوخەمی ئێران لەگەڵ دەوڵەت و گەلی توركیا بە تایبەتی قوربانییەكانی ئەم هێرشەی ڕاگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی كرد: تیرۆریزم دیاردەیەكی تۆقێنەرە كە خەساری زۆری لە وڵاتانی ناوچەكە داوە و تەنیا ڕێگای بەرەنگاریی لەگەڵ ئەوە، ڕووبەڕووبوونەوەی هاوبەشی كۆمەڵگای جیهانی لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەكان بە كۆتایی هێنان بە پشتیوانی سیاسی، دارایی، چەكداری و ئیدئۆلۆژیكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان