عێراق هەموو حەواڵە داراییەکانی تیكتۆكی ڕاگرت



بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا هەموو حەواڵە داراییەکانی کۆمپانیای تیكتۆك ڕابگرێت.

بەپێی نوسراوێک کە واژۆی د. عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی لەسەرە، ڕۆژی 28ـی مانگی ڕابردوو دەرکراوە و ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا رێنوێنیی بانک و دامەزراوە داراییەکان دەکات بۆ ڕاگرتنی سەرجەم حەواڵە داراییەکانی کۆمپانیای تیکتۆک لە نێوخۆی عێراقدا.

بە گوێرەی داتاکانی کۆمپانیای بایت دانسی چینی، کە خاوەنی تیکتۆکە، ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەپەکەیان لە عێراق لە سەرەتای ئەم ساڵ گەیشتووتە 31 ملیۆن و 950 هەزار کەس، کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە.

ئەمریكا چارەسەرێكی بۆ “شەقیقە” لە منداڵان پەسەندكرد
پێت ئەمریكا چارەسەرێكی بۆ “شەقیقە” لە منداڵان پەسەندكرد
جەنگ لە حەلەب و دوکەڵ لە ناوچەکە!
دوات جەنگ لە حەلەب و دوکەڵ لە ناوچەکە!
پەیوەنیدر