ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عیراق لەسەر هاوردەی تەماتە هەرێمی كوردستان تۆمەتبار دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، هەرێمی كوردستان بە كردنەوەی مەرزە سنورییەكان بۆ هاتنەناوەوەی تەماتە تۆمەتبار دەكات، وێڕای ڕاگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ ڕێگرتن لە هاوردەكردنی و هێنانەدی خۆژێنی، هاتنی هاوردەكراوەكانیشی بە زیانگەیاندن بە بەروبوومی ناوخۆ لەقەڵەمداوە.

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (المعلومە)ی عیراقی ڕایگەیاندووە، “لە مانگی ئابی ڕابردووەوە، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاری لەبارەی ڕێگرتن لە هاوردەكردنی تەماتە دەركردووە، تا خۆژێنی بهێنرێتەدی لەڕێی كێڵگەكانی زوبێر لە بەسرە و كیڵگەكانی كەربەلا و نەجەف”.

بە وتەی حەمید نایف، “وێڕای بڕیاری ڕێگرتنەكە، مەرزە سنورییەكانی هەرێم دەرگاكانیان ئاواڵاكردووە بۆ هاتنەناوەوەی تەماتەی هاوردەكراو و پڕكردنی بازاڕەكان لەو جۆرە تەماتەیە بەبێ‌ ئەوەی ڕێگری لێبكرێت، ئەمەش بۆتە مایەی پاشەكشەكردنی داواكاریی لەسەر بەروبوومی ناوخۆ”.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدڕاڵ دەڵێت: “وەزارەتی كشتوكاڵ داوای لە وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجوومەنی وەزیران كردووە، ڕێوشوێنەكان توندبكەنەوە لە مەرزە سنورییەكان بۆ ڕێگرتن لە هاوردەكردنی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، لە پارێزگای بەسرە خۆپیشاندانی فراوان لەلایەن خاوەن كێڵگە كشتوكاڵییەكانەوە سازكرا و خۆپیشاندەران ئیدانەی هاتنەناوەوەی بەروبوومی تەماتەی هاوردەكراویان كرد بۆ نێو وڵات، كە بەهۆیەوە زیانی گەورەیان پێگەیشتووە و بەروبوومەكانیان لە بازاڕەكاندا بۆ ساغنابێتەوە.

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان