هێزەکانی ڕزگاکردنی عەفرین ڕووبەڕووی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بوونەوە کە دەیانەوێت بەرەو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی شەڕڤانان پێشڕەوی بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی ڕزگارکردنی عەفرین لە گوندەکانی شوارغە و مالیکی سەر بە شارۆچکەی شەرا، ڕووبەڕووی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بوونەوە.
بە پێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکان پەلاماری گوندەکانیان دا، شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگارکردنی عەفرین ڕووبەڕوویان بوونەوە و شەڕ پێکدادانی سەخت لە نێوانیاندا دەستی پێکرد.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا شەش گوندی سەر بە شەرایان تۆپباران کرد، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێک لە ئاکامی ئەو پەلامارانە ڕانەگەیەندراوە.