ڤایرۆسی ئایدز (HIV) چییە؟



ڤایرۆسی ئایدز ڤایرۆسێکە کە سیستەمی بەرگری لەش دەکاتە ئامانج، زیان بە خڕۆکە سپییەکانی خوێن دەگەیەنێت و لەناویان دەبات کە پێی دەوترێت CD4 T cells، بەبێ چارەسەرکردن، ئایدز دەتوانێت بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتوو پێشبکەوێت کە پێی دەوترێت قۆناغی سێیەمی ئایدز، یان ئایدز.

سەرچاوەی متمانەپێکراوی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕایگەیاند: تا کۆتایی ساڵی 2022 نزیکەی 39 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی ئایدز بوون، لە ئەمریکا لە کۆتایی ساڵی 2021دا یەک ملیۆن و 200 هەزار کەس تووشی ئایدز بوون،لە هەریمی کوردستانێش وەزارەتی تەندروستی اریگەیاند، ساڵی رابردو 72 توشبو تۆمار کراون.

لەلایەکی دیکەشەوە سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند: زیاتر لە 2000 توشبوی ئایدز لە عێراق  تۆمارکراون و حەوت لەو توشبوانە منداڵانی تەمەن چوار ساڵن بوون.

ئایدز چییە؟

ڤایرۆسی ئایدز ڤایرۆسێکە کە هێرش دەکاتە سەر خڕۆکە سپییەکانی خوێنی جەستە. خڕۆکە سپییەکانی خوێن بە دەوری لەشدا دەسوڕێنەوە بۆ دەستنیشانکردنی هەوکردن و هەڵەی خانەکانی تر.

HIV خانەکانی CD4 دەکاتە ئامانج و دزە دەکاتە ناوەوە کە جۆرێکە لە خانەی T، ڤایرۆسەکە ئەم خانانە بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی کۆپی زیاتری ڤایرۆسەکە.

بەم کارە ئایدز خانەکان لەناو دەبات و توانای جەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و نەخۆشیەکانی تر کەمدەکاتەوە.

حاڵەتێکی تەندرووستی مەترسیدارە و زیان بە سیستەمی بەرگری لەش دەگەیەنێت،ئەگەر چارەسەر نەکرێت ڤایرۆسەکە دەتوانێت بە سێ قۆناغدا پێشبکەوێت کە ڕەنگە ماوەی ژیانی کەسێک بە شێوەیەکی جددی تێکبدات.

قۆناغەکانی تووشبوون بە ئایدز چین؟

HIV گەر چارەسەر نەکرێت بە شێوەیەکی گشتی لە سێ قۆناغدا گەشە دەکات .

قۆناغی یەکەم هەوکردنی توند، ئەمەش کاتێکە کە مرۆڤەکان بڕێکی زۆر لە ڤایرۆسی ئایدز لە خوێندایان هەیە و جەستە دەست دەکات بە بەرهەمهێنانی دژەتەن بۆ هەوڵدان و کوشتنی ڤایرۆسەکە.

بە شێوەیەکی گشتی خەڵک نیشانەکانی هاوشێوەی ئەنفلۆنزایان هەیە کە لە 2-4 هەفتە دادەردەکەوێت، دوای تووشبوون بە (HIV) لەوانەیە چەند هەفتەیەک بخایەنێت، ئەم قۆناغە کاتێکە کە ئایدز زۆرترین گواستنەوەی بۆ کەسانی ترە.

قۆناغی دووەم هەوکردنی درێژخایەن، (HIV) هێشتا چالاکە لە جەستەدا گەشە دەکات بەڵام بە ڕێژەیەکی خاوتر، لەوانەیە هەندێک کەس نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان نەبێت، بەڵام ڤایرۆسەکە هێشتا دەگوازرێتەوە، ئەم قۆناغە ڕەنگە ١٠ ساڵ یان زیاتر بخایەنێت.

قۆناغی سێیەم ئایدز ئەمە پێشکەوتووترین قۆناغی ئایدزە کە بە ئایدز ناسراوە، کاتێک ڕوودەدات کە جەستە نەتوانێت بەرەنگاریی هەوکردنەکە ببێتەوە، ڕێژەی مانەوە لە دەوروبەری ٣ ساڵە بەبێ چارەسەر.

نیشانەکانی ئایدز ئەمانەن:

تا.

هێڵنج.

سکچوون.

سەرئێشە.

لەرز.

ئارەقەکردنەوە بە تایبەتی لە شەودا.

گەورەبوونی ڕژێنەکان یان ئاوسانی گرێ لیمفاوییەکان.

پەڵەی بڵاوبووەوە.

شەکەتی.

ئازاری جومگەکان.

گەرووی ئاوساو.

گەر کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی ئایدز چارەسەری کاریگەر وەرنەگرێت، ڤایرۆسەکە دەتوانێت جەستە لاواز دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن، ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییە سەختەکان.

نیشانەکانی قۆناغی سێیەمی HIV بریتین لە:

ئاستی بینین لاواز دەکات .

کۆکەی وشک.

ئارەقەی شەوانە.

پەڵەی سپی لەسەر زمان یان دەم.

تەنگەنەفەسی .

سکچوونی بەردەوام و درێژخایەنە.

ماندوێتی بەردەوام.

دابەزاندنی کێش .

 

 

 

 

 

 

 

 

شەڕڤانان ڕووبەڕووی گروپەکانی سەر بە تورکیا بوونەوە
پێت شەڕڤانان ڕووبەڕووی گروپەکانی سەر بە تورکیا بوونەوە
بەغداد پارەی مووچەی نارد
دوات بەغداد پارەی مووچەی نارد
پەیوەنیدر