بایكۆتی مامۆستایان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستیپێكرد



به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە لەگەڵ دەستپێکی دەوامی فەرمی خوێندنگەکان یەکەمین قوتابخانه‌ی سنووری پەروەردەی پشدەر زەنگی بایکۆتی لێدا و ئەمڕۆ دەوامی تێدا ناکرێت، هاوکات مامۆستایان ده‌ڵێن، “به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانمانه‌وه‌ ناتوانین به‌رده‌وام بین و بایكۆت ده‌كه‌ین”.

پێشتریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەواز بۆ بایکۆتکردن بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە دەکرا و تا ئێستا یەکەمین قوتابخانە بە فەرمی بڕیاری بایکۆتی داوە.

هاوکات مامۆستایانی ناڕازیی شارەزور ڕایانگەیاند: ڕۆژی یەکشممە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەن.

ئەمە لە کاتێکدایە مامۆستیان و فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نزیکەی دوو مانگ دەبێت مووچەی مانگی 10 یان وەرنەگرتووە و تا ئێستا دیار نییە کەی مووچە لە بەغداوە ڕەوانە دەکرێت.

hdrpl

پلەی گەرما گەیشتە 2ی ژێر سفر
پێت پلەی گەرما گەیشتە 2ی ژێر سفر
پێشبینی دەکرێت داهاتی گومرگەکان بگاتە دوو ترلیۆن دینار
دوات پێشبینی دەکرێت داهاتی گومرگەکان بگاتە دوو ترلیۆن دینار
پەیوەنیدر