پێشبینی دەکرێت داهاتی گومرگەکان بگاتە دوو ترلیۆن دینار



دەستەی گشتی گومرگی عێراق پێشبینی دەکات داهاتی ئەمساڵی گومرگ بەرزبێتەوە و بگاتە دوو ترلیۆن دینار.

ئەمڕۆ یەکشەممە، حەسەن عگێلی، بەڕێوەبەری گشتی گومرگەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، ئەو داهاتەی کە دەستەکە کۆیان دەکاتەوە زیادی کردووە، بەتایبەتیش دوای خستنەگەڕی ئەو سیستمە ئەلیکترۆنییەی کە حکومەت پەیڕەوی دەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە داهاتی دەستەکە لە ساڵی 2022دا تەنها 807 ملیار دینار بووە، بەڵام لە 2023دا دوای پەیڕەوکردنی سیستمە ئەلیکترۆنییەکە گەیشتە ترلیۆنێک و 33 ملیار دینار.

عگێلی ڕاشیگەیاند داهاتی گومرگەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئاب ترلیۆنێک و 328 ملیار دیانر بووە و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵ بگاتە دوو ترلیۆن دینار.

بایكۆتی مامۆستایان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستیپێكرد
پێت بایكۆتی مامۆستایان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ستیپێكرد
عێراقچی پێش ئەنقەرە، خۆی دەگەیەنێتە دیمەشق
دوات عێراقچی پێش ئەنقەرە، خۆی دەگەیەنێتە دیمەشق
پەیوەنیدر