ڕوانگەی سووری بۆمافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر هێزەکانی سوپای سووریا لە پارێزگای حەما بەتەواوی کشایەوە.
هاوکات ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەماوەی 2 کاتژمێردا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کە لەلایەن تورکیاوە هاوکاری دەکرێن 14 شارو شارۆچکەیان لە ڕیفی حەما کۆنترۆڵکردوە، و تەنیا 15 کیلۆمەتر لەناوەندی پارێزگای حەما دوورن.
ئەو بەرپرسە دەشڵێت بەپێی بڕیارێکی باڵا سوپای سوریا بەردەوام لە کشانەوەدایە، ئەوەی ڕوودەدات هەرەسهێنانی سوپای سوریایە جا نازانرێت ئایا هەرەسهێنانەکە و کشانەوەکە تاکتیکییە یاخود شکستە.