“فریا نەكەون سەرەمان دێت، وریا بن نەمانفرۆشن”



نوێنەری پێشووی یەکێتی لە تورکیا دەڵێت: لێپرسراوانی کورد فریای خۆمان نەکەون، سەرەی کوردیش دیت. ئێستا کاتی یەکێتی و تەبایی و برایەتییە؟ زیاتر کاتی بیرکردنەوەیە لە کورد، نەک لە کورسی دەسەڵات.

بەهرۆز گەڵاڵی، نوێنەری پێشووی یەكێتیی لە توركیا لەنوێترین لێدواندا ئاماژەی بەوە کردووە، وەزعی سیاسی و سەربازی ڕۆژ بەڕۆژ لە ناوچەکە بەرەو خراپتر دەڕوات؟ بینیتان چۆن ئێران لە سوریا پێش دوو مانگ سەحبی کردەوە؟ وڵاتان تەماشای بەرژەوەندی خۆیان و ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان دەکەن.
‏‎
دەشڵێت: “بەڕای من بە شار ئەسەد یان دەبێ ببێتە سەر بە ئەمریکا یان ‏‎سقوتی پێدەکەن و سوریا داگیر دەکەن و ڕوسیش سەفقەی خۆی کردوە، بۆیە وەک پێویست بەرگری لە سوپای سوری نەکرد”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەحەلەبیش ڕاناوەستن و پلانیکی گەورە داڕیژراوە و ئەگەری زۆر هەیە هێرش بۆسەر مەنتیقەی کوردیش دەستپێبکات و تەنانەت چاو لەسەر موسڵیش هەیە.
‏‎
لەکۆتایدا دەڵێت: “بەڕای بەندە کورد دەبێ وریا بێ و هاوپەیمانەکانی نەیفرۆشن”.

بە ڤیدیۆ؛ حەلەب كەوت و ڕوسیا هێرشی دەستپێكرد
پێت بە ڤیدیۆ؛ حەلەب كەوت و ڕوسیا هێرشی دەستپێكرد
بەرشەلۆنە دۆڕا
دوات بەرشەلۆنە دۆڕا
پەیوەنیدر