گرووپە چەكدارەكانی سوریا شەڕیان دژی كورد ڕاگەیاند



شەڕی ناو سوریا چووە ناو قۆناغێكی توند و هێزەكانی ئەسەد لە پاشەكشەدان و هێزەكانی هەسەدە لەلایەك و گجرووپە چەكدارەكانی دیكە لەلایەكی دیكەوە چەندین ناوچەیان كۆنتڕۆڵ كردووە و گرووپە چەكدارەكانی سوریا، كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن شەڕیان دژی هێزە كوردییەكان (یەپەگە) و هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕاگەیاند.

ژوی ئۆپەڕاسیۆنەكانی گرووپە چەكدارەكانی سوریا لە ڕاگەیەندراوێكدا لە ژێر ناوی “سوپای سوریا ئازاد شەڕیان دژی شەڕڤانانی كورد و هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)” ڕاگەیاند دەڵێن: “ئامانجمان ئەوەیە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی كورد و هەسەدە ئازاد بكەین”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە دەستیان پێكردوە بە ئاماجی كۆتایی هێنانە بە زوڵم و ستەم و ئازادكردنی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی، كە هێرشەكانیان بۆ ئەنجامداوە، هەروەها بەنیازن هێرش بکەنە سەر ئەو گروپە کوردانەی کە بەشێک لە پارێزگای حەلەبیان لە باکوری ئەو وڵاتە کۆنتڕۆڵکردوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردوە بۆ ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ڕژێمی ئەسەد و میلیشیا ئێرانیەكان و هێزەكانی سوریای دیموكراتیكەوە (هەسەدە) کۆنترۆڵکراون”.

لای خۆشیەوە، ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردۆتەوە، لە حەلەب شتێک نییە بە ناوی “هەسەدە” بەڵكو ئەوەی پێشڕەوی کرد ئەو هێزە کوردیانە بوون، کە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب ئامادەبوون و شارۆچکەکانی نوبول و زەهرا دوای کشانەوە و شكانی سوپای سوریا كۆنتڕۆڵیان كردووە.

ڕاشیگەیاندووە هەندێک دەزگا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ڕوسیا کشایەوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەوان بوونیان نییە و چەکەکانیان بوونیان نییە و پاشەکشەیەکی بەرچاوی هێزەكانی ڕژیم هەیە.

دەشڵێت: پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی کشانەوە و ڕەنگە ئەمەش لە چوارچێوەی سوریای نوێ و دەبێتە کۆنفیدڕاڵی، پێموانییە هێزەکانی ڕژێم هێرش بکەن لەبەرئەوەی ڕاستییەکان لەسەر زەوی جیاوازن، سوپای سوریا و بەشێک لە ئەفسەرەکانی بەبێ هیچ شەڕێک کشاونەتەوە.

دەشڵێت: بەجۆرێك هێزەكانی ئەسەد شكاون، كە سوپا ڕووخاوە و هێزەكانی ئێران لە حەلەب و لادێكان نەماون و بەمەش باکوری سوریا بەتەواوەتی لەدەرەوەی کۆنترۆڵی ڕژێمدا جێهێشت، كە لە ساڵی 1946 ەوە بەو جۆرە نەبووە و نەخشەکە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەگۆڕێت

ڕوونیشی كردۆتەوە، بۆیە هێزە کوردەکان چوونەتە ناو ئەوەوە، چونکە سەدان کەسی ئاوارەی عەفرین لە ناوچەکەدا هەن.

بەرشەلۆنە دۆڕا
پێت بەرشەلۆنە دۆڕا
كارەبای نیشتمانی بۆ 10 كاتژمێر كەم بووەوە
دوات كارەبای نیشتمانی بۆ 10 كاتژمێر كەم بووەوە
پەیوەنیدر