دوابەدوای پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و جیاری كردنی وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمەوە، بەرنامەی كاری یەكەم كۆبوونەوەی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا.
سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی کاریی یەکەم دانیشتنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی دوو شەممە 2-2-2024 بەڕێوەدەچێت.
بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە، دەستپێکردنی دانیشتنەکە بە چەند ئایەتێکی قورئان و ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستپێدەكات و دواتر سوێندخواردنی کاندیدە هەڵبژێردراوەکان و پاشان دەستپێکردنی دانیشتنەکە بەپێی حوکمی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ.
بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پەیڕەوی ناوخۆ، سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانەوە دەبێت، كە لە فراكسیۆنی نەوەی نوێیە و تا ڕێككەوتنی لایەنەكان و دیاری كردنی كاندیدی پۆستەكانی سەرۆك و جێگر و سكرتێری پەرلەمان، ئەو سەرۆكە بەتەمەنە كۆبوونەوەكان بە كراوەیی دەهێڵێتەوە.