بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرلین لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، بافڵ تاڵەبانی، “باسی لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان و سەرکەوتنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ لیندنەر و تیمەکەی کرد”.
هەروەها هەردوولایان جەختیان، “لە هاوبەشییە بازرگانییەکانی داهاتوو و رەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجانی کوردستان کردەوە”.