هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب و دوو شارۆچکەی ئەو پارێزگایەی کۆنترۆڵ کرد.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) چوونە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب و کۆنترۆڵیان کرد.
ڕوانگەکە باسی لەوەشکردووە، هەسەدە دوو شارۆچکەی لە شاری حەلەب بە ناوەکانی (نوبل و زەهرا) کۆنترۆڵ کردووە کە زۆرینەی دانیشتووانی شیعەنشینن.
ئەمە لە کاتێکدایە، زۆرینەی شاری حەلەب لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوە کۆنترۆڵ کراوە.