ماڵپەری شەفافییەت: داهاتی نانەوتی سلێمانی لە 11 مانگدا 841 ملیار دینار بووە



ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویکردەوە، لە 11 مانگى ئەمساڵدا داهاتى نانەوتی سلێمانى 841 ملیار دینار بووە و مانگانەش 76 ملیار دینار داهاتى پارێزگاکە و ئیدارە سەربەخۆکانى سنوورەکە بووە.

بەگوێرەى ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتى نانەوتیى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و ڕاپەڕین لە مانگى تشرینى دووەم، 58 ملیار و 624 ملیۆن دینار بووە، بەراورد بە مانگى تشرینى یەکەم 11 ملیار دینار کەمیکردووە کە 69 ملیار دینار بووە.

هاوکات، داهاتى نانەوتیى سنوورى سلێمانى 49 ملیار دینارى بە کاش بووە و زیاتر لە هەشت ملیار دینارى بە چەک و 439 ملیۆن دیناری بە مەقاسە بووە.

هەر بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت، لە 11 مانگی ئەمساڵدا داهاتى نانەوتی پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و راپەڕین 841 ملیار و 60 ملیۆن دینار بووە، کە تێکڕاى مانگانە دەکاتە 76 ملیار دینار.

ماڵپەڕی شەفافییەت لە تەمموزى 2022 کراوەتەوە، لەو کاتەوە داهاتى نانەوتیى سنوورى سلێمانى بڵاودەکاتەوە، نۆ بەرپرسى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى ئەپلیکەیشنى مۆبایلەکانیانەوە راستەوخۆ تۆمارکردنى داهاتە نانەوتییەکانیان پێدەگات.

داهاتى 11 مانگى ئەمساڵ کە 841 ملیار دینار بووە، بەراورد بە 11 مانگى ساڵى رابردوو 273 ملیار دینار کەمیکردووە، کە ئەوکات داهاتەکە یەک تریلیۆن و 114 ملیار دینار بووە.

لە هەولێر کارەبای ژمارەیەک گەڕەکی دیکە دەکرێتە 24 کاتژمێری
پێت لە هەولێر کارەبای ژمارەیەک گەڕەکی دیکە دەکرێتە 24 کاتژمێری
کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێ و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
دوات کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێ و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
پەیوەنیدر