کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێ و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە



کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروست بوونى هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

باسی لەوەشکرد: پلەکانی گەرما بەرز دەبیتەوە بە دوو بۆ سێ پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

دەشڵێت: سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبیتەوە بە یەک بۆ دوو پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 17

سلێمانی: 16

دهۆک: 16

زاخۆ : 16

هەڵەبجە: 17

کەرکوک: 18

سۆران : 15

حاجی ئۆمەران: 6

گەرمیان: 19

ماڵپەری شەفافییەت: داهاتی نانەوتی سلێمانی لە 11 مانگدا 841 ملیار دینار بووە
پێت ماڵپەری شەفافییەت: داهاتی نانەوتی سلێمانی لە 11 مانگدا 841 ملیار دینار بووە
نرخی زێڕ نزم بووەوە
دوات نرخی زێڕ نزم بووەوە
پەیوەنیدر