لە حەلەب تا ئۆکراین تێفکرینی دەوێت



ستران عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی

سوپای رەسمی سوریا تەقریبەن لە حەلەب هەڵات و شارەکە کەوتە دەست گروپە چەکدارەکان، ناو و نازناوی گروپەکان هەرچۆنێک بێت زۆر لەداعشەوە دوور نین.

ڕەنگە گەرەکیان بێت وەک جاری پێشوو کە بە عینوانی داعشی ترسیان خستە دڵی دونیاوە و هاوپەیمانییەکی گەورەی نێودەوڵەتیان دژی خۆیان گاڵدا نەخوازن کەس بوروژێنن، بەڵام هەر لەو تایپەی خوێندنگەی داعش و قاعیدەن ، نە خۆیان دەتوانن زۆر خۆیان حەشاردەن و نەکەسیش بەم دوعایەیان دەڵێت ئامین.

بۆیە زۆر نابا جەمسەرگیری لە ناو سوریا قووت دەبێتەوە. هێشتان زووە بڵێن سوریای رەسمی چی دەکا و چی لێ دێت.

بەڵام لەرووی چانسی دەربازبوون و پەراوێزی هەلودەرفەتی ئاشتییەوە رژێمەکەی ئەسەد دەرفەتێکی گەورەی مانۆری سیاسیی لەدەست خۆیدا چونکە دوای تەنگەتاوکردنی دەوڵەتی داعش لە بەشەکەی سوریا و ڕاماڵینی گروپە چەکدارەکان لەبەشی زۆری وڵاتەکە بە جۆرێک هەڕەشەی روخانی لێ دوورخستەوە، خنەخنی رژێم و سوریای رەسمی بە گشتی لە چارەسەری سیاسیی پێ پەرواییەکی گێلانە بوو و رەوایی دایە گەلەکۆمەکی تازە لە دژی دیمەشق.

هێشتا زووە بزانین ئەم پەرەسەندنە ئەمنی و سەربازییە هەر لەناوخۆی حەلەب و شام قەتیس دەبێت و ئەوانەی کردیان هەر مەبەستیان تەمبێکردنی ئەسەد بوو یان گەرەکیانە سەرەتای گۆبەنێکی ئیقلیمگیر بێت، بەڵام چونکە ناوچەکە لێی دەرژێت و لە بەزمی کەم نییە، پێویستە سیناریۆی رەشمان لەبەرچاو بێت بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ خەریتەکەی دەوروبەری کە خۆی بە تڕە کەڵەک بەندە.

بەڕاستی باسەکە تێفکرینی وردی دەوێت پێش هیچ بانگەواز و فاڵگرتنەوەیەک.

هیوادارم کەس تەوتین و هەژماری منەکەی تایتڵی سەرەکییە لەمڕۆی پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا گرێ نەدا بە هێڵی گەرمی حەلەب تا کرێم، ئیسرائیل تا ئۆکراین چونکە زۆر جار ئیدعای ستراتیژزانی دەکرێتە دەسکەلای خۆدزینەوە لە ئەرک و فرمانە لۆکاڵییەکان.

قوربان سکی تێر و گیرفانی پڕ و دانی مووچە لەوادەی خۆیدا تێفکرینی خوازراو لەسەرەوە لە تەمەنناوە دەکاتە واقیعی بەرجەستە.

ئەمڕۆ شاندی پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کۆدەبنەوە
پێت ئەمڕۆ شاندی پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کۆدەبنەوە
پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
دوات پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
پەیوەنیدر