بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بڵاوی كردەوە، دەرگاکانی بەڕووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کردووەتەوە، بۆ ئەوەی دەست بە بەنیشتیمانی (تەوتین)ی مووچەكانیان بكەن، لە چوارچێوەی پڕۆژەی “هەژماری من” بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بانکەکە، دوو لقی بانکەکە لەهەولێر هەیە، لقێک لەسلێمانی و بۆ دهۆکیش لە قۆناغی کردنەوەیدایە.
باس لەوەشکراوە: هەروەها ئا مێریATM کە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە، هەموو خزمەتگوزارییە بانکییەکان بۆ مووچەخۆران دابین دەكات، لەوانەش قەرزی کەسی، پارەدارکردنی پڕۆژە بچووکەکان، هەروەها کارتی بانکی کە وادەکات خاوەنەکانیان لە هەموو وڵاتانی جیهان توانای بەكارهێنانیان هەبێت و بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراقی و هەموو جۆرەکانی هەژمار و خزمەتگوزارییەکانی بانکی دیجیتاڵی وەک ئەپڵیکەیشنی مۆبایلە زیرەکەکان دابین دەکات.
بانکەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “ئەو فەرمانبەرانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، ئێستا دەتوانن چێژ لەو سوودانە وەربگرن کە بانک پێشکەشیان دەکات، دەست بكەن بەگەشتێکی بەرز بە خزمەتگوزارییەکانی بانکی زیرەکمان، هەروەها ئاسانکاری دارایی بەدەستبهێنن بە کارتی بەنیشتیمانیكراو (تەوتینكراو)ی مووچە و کارتی کرێدت، کە دەرگایەکی فراوانی بێسنوور بەڕووی جیهانێکی داراییدا دەکاتەوە لە سەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.
دواجار دەڵێت، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لەپ ێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی و فراوانکردنی چالاکییە بانکییەکانی بۆ ئەوەی هەموو وڵتەکە لە ئەم پەڕی باشورەوە بۆ ئەو پەڕی باكوور بگرێتەوە.