كۆمپانیای خۆراك هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە



بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراك هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی دابەشكردنی هەشتەم سەبەتەی خۆراكین بە داتای مانگی 11.

هاوکای دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ یەك بەشەخۆراكی دیكە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت”.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی دابەشكردنی هەشتەم سەبەتەی خۆراكن بە داتای مانگی 11 و چاوەڕواندەكرێت سبەی كۆتایی بە دابەشكردنی بەشەخۆراكە بهێندرێت.
كامەران فەتاح وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ یەك بەشەخۆراكی دیكە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت كە دواجار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت و ئەمساڵ نۆ بەشەخۆراك دابەشدەكرێت و ساڵی رابردوو هاوشێوەی عێراق 10 بەشەخۆراك دابەشكراوە”.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پێت نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
متمانە بەخۆبوون
دوات متمانە بەخۆبوون
پەیوەنیدر