لە بەغداوە كاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشكراكرا
ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەرێکی عێراقی ڕاگەیاندووە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
هاوکات سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی یەك مانگی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت، كە مووچەی مانگی 10یە.
سەرچاوەکە باسی لەوەشكردووە، بەغداد چاوەڕوانی لیستی مووچە دەكات.، لە بەرامبەردا دەبێت هەرێم داهاتی نانەوتیی مانگی ڕابردوو رادەستی حكومەتی عێراق بكات، تاوەكو بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 11 بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.