بەرپرسی نوسینگەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ڕایدەگەیەنێت، دۆخی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا هەستیارن و ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بەئێمەوە هەیە.
فەرهاد شامی بەرپرسی نوسینگەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ڕایگەیاند؛ پێشهاتەکانی ئەم دواییەی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ئێمەوە هەیە و لەنزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکەین.
لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووە وە، دەستەی تەحریر شام کە پێشتر، بە بەرەی ئەلنوسرە ناسروبوون، لەگەڵ چەکدارانای بەکرێگیراو لە لایەن تورکیا، دەستیان بەهێرش کردنە سەر ناوچە حکومییەکان لەچەند ناوجەیەک لە حەلەب و ئیدلب دەستپێکرد، لە ئەنجامدا پێشڕەوییان کردووە و دەیان شارۆچکە و گوند و بەشێک لە شاری حەلەبیان لەدەستدایە
فەرهاد شامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە؛ “هەرچییەک ڕووبدات، ئێمە ئەولەویەتێکی نیشتمانی و ئەخلاقیمان هەیە، ئەویش پاراستنی گەلەکەمان و ناوچەکانمانە، بۆیە بەپێی پێویستی پاراستنی گەلەکەمان دەستوەردان دەکەین”.
جێی باسە، چەند ناوچەیەک لە پەراوێزی شاری حەلەب و لادێکانی لەناوچەکانی ئیدارەی خۆسەردا هەڵکەوتوون و ماوەی چەند ساڵێکە هێزەکانی سووریای دیموکرات پارێزگارییان لێدەکات.