میلیشیاکانی سەر بە تورکیا چوونە ناو دوو گەڕەکی حەڵەبەوە



بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئەمڕۆ هەینی چەکدارانی دەستەی تەحریرولشام و گرووپە هاوپەیمانەکانی، کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، چوونە ناو گەڕەکەکانی حەمدانیە و حەڵەبی نوێی شاری حەلەب لە سووریا.

میدیا خۆجێییەکانی سووریا ئاماژە بەوە دەکەن، چەکدارانی سەر بە تورکیا لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە دوو تەقینەوەی خۆکوژییان ئەنجام داوە. هاوکات ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا و ڕژێمی سووریا لە کاتژمێرەکانی بەیانیی ئەمڕۆوە 23 هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ئامانجەکانیان لە ئیدلیب و گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای حەڵەب.

لای خۆیەوە سوپای سووریا ڕایگەیاند: “بەردەوامین لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی گرووپە تیرۆرستییەکان و هێزەکانمان توانییان بەشێک لەو خاڵانە کۆنترۆڵ بکەنەوە کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لە دەستیان دابوون”.

بەگوێرەی ئاژانسەکان، لە ڕۆژی چوارشەممەوە کە دەکاتە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان تەحریرولشام و ڕژێمی سووریا، تا ئێستا 256 کەس کوژراون کە لەو ژمارەیە 25 کەسیان سڤیلن.

 

“بەپێی پێویستی پاراستنی گەلەکەمان دەستوەردان دەکەین”
پێت “بەپێی پێویستی پاراستنی گەلەکەمان دەستوەردان دەکەین”
یەحیا رەسوڵ: سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا بە تەواوەتی پارێزراوە
دوات یەحیا رەسوڵ: سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا بە تەواوەتی پارێزراوە
پەیوەنیدر