یەحیا رەسوڵ: سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا بە تەواوەتی پارێزراوە



وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، سنوورەکانیان لەگەڵ سووریا بەتەواوەتی پارێزراوە و بە بەردەوامیی لە رێگەی درۆن و کامێرای حەرارییەوە چاودێری دەکرێت.

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى گوتووە “پاراستنی سنوورەکان کارى لە پێشینەیانە و سنوورەکانیان لەگەڵ سووریا بەتایبەت باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە پارێزراوە و بەردەوام لە رێگەی درۆنەوە چاودێری دەکرێت”.

باسی لەوەشکرد: “لە پشت هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە، هێزەکانی سوپای عێراق بوونیان هەیە، هەروەها دەزگای هەواڵگریی عێراق، چاودێریی هەموو جوڵەیەکی تیرۆریستان دەکات لە ئەگەری هەوڵدان بۆ نزیکبوونەوەیان لە سنوورەکان، بەتوندی بەرپەرچ دەدرێنەوە”.

یەحیا ڕەسوڵ باسی لەوەشکرد، هێزەکانیان بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی پێشوەختە لە دژی پاشماوەکانی تیرۆر و لەماوەی رابردووشدا شەش پێگەی داعش لە دۆڵی حۆران بۆردوومانکراون.

ئەم وتانەی یەحیا رەسوڵ لەکاتێکدایە، سێ رۆژە دەستەی تەحریری شام کە سەر بە تورکیان، هێرشێکی فراوانی لە ریفی حەلەب و ئیدلیب بۆ سەر سوپای سووریا دەستپێکردووە و گەیشتوونەتە دەروازەی حەلەب و چەندین گوند و شارەدێیان کۆنتڕۆڵکردووە.

میلیشیاکانی سەر بە تورکیا چوونە ناو دوو گەڕەکی حەڵەبەوە
پێت میلیشیاکانی سەر بە تورکیا چوونە ناو دوو گەڕەکی حەڵەبەوە
سبەینێ شاندێکی پارتی لە سلێمانی لەگەڵ یەکێتیی کۆدەبێتەوە
دوات سبەینێ شاندێکی پارتی لە سلێمانی لەگەڵ یەکێتیی کۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر