بەرپرسی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو رایگەیاند، هۆکاری کێشەکانی نێون هەرێم و بەغدا حکومەتی هەرێمە، چونکە هەر مانگێک کۆمەڵێک ناو بۆ لیستی مووچە زیاد دەکات.
ئەمڕۆ هەینی، مستەفا عەبدوڵا، بەرپرسی کارگێڕی مەکتەبی یەکگرتوو و کاندیدی دەرچووی ئەو حزبە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە میدیای حزبەکەی رایگەیاند، حکومەتی هەرێم هەموو مانگێک کۆمەڵێک ناوی دیکە بۆ لیستی مووچە زیاد دەکات و ئەوەش کێشەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستکردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکاری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا حکومەتی هەرێمە، چونکە پابەند نابێت بە داواکارییەکانی بەغدا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە.