سودانی: رێگەی گەشەپێدان هەرزانترین رێڕەوی نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوایە



سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێگای گەشەپێدان لە ڕووی نرخەوە هەرزانترین ڕێڕەوی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسپانیا رایگەیاند: بەردەوامن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان کە لە ڕووی نرخەوە ھەرزانترین ڕێڕەوی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوایە، ھەروەھا لە میانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەوە، شاری ئابووریی لە عێراق دادەمەزرێندرێت.

پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، ڕێگاکانی وشکانی و ئاسنین لە خۆدەگرێت کە بەندەری فاو لە کەنداوی بەسرە باشووری عێراق بە درێژایی ھەزار و 200 کیلۆمەتر بە تورکیا و دواتر ئەورووپا دەبەستێتەوە.

سودانی وتیشی: ژینگەیەکی ئاراممان ھەیە بۆ ڕاکێشانی وەبەرھێنان و قەبارەی وەبەرھێنانی بیانی لەعیراقدا، گەیشتوەتە 62 ملیار دۆلار.

ڕاشیگەیاند، لە سێ ساڵی ڕابردوودا، 100 ملیار دۆلاریان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابووریی تەرخان کردووە کە ئەوەش زەمینەیەکی گونجاوە، بۆ بەشداری کردنی کۆمپانیا ئیسپانییەکان لەو پڕۆژانە.

لە 22ـی نیسانی رابردودا، یاداشتنامەیەکی چوار قۆڵیی لەنێوان عێراق، تورکیا، قەتەر و ئیمارات لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی “ڕێگای گەشەپێدان” واژۆ کرا.

پڕۆژەی ھێڵی ئاسنین لەنێوان عێراق و ئێران بە بەھای 250 ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسپانیاوە جێبەجێ دەکرێت، لەو بارەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لەئێستادا، گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیسپانیا دەکرێت، بۆ ئەوەی ھێڵێکی شەمەندەفەر لەنێوان پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا، جێبەجێ بکات.

شاندی یەکێتی لە سلێمانی سەردانی نەوەی نوێی کرد
پێت شاندی یەکێتی لە سلێمانی سەردانی نەوەی نوێی کرد
قوباد تاڵەبانی: نابێت دەزگا ئەمنییەکان چاوپۆشی لە سەرپێچیکارانی یاسا بکەن
دوات قوباد تاڵەبانی: نابێت دەزگا ئەمنییەکان چاوپۆشی لە سەرپێچیکارانی یاسا بکەن
پەیوەنیدر