بەهۆی تەمومژەوە چەند گەشتێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دواخران



بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و هەبوونی تەمەوە، 11 گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران.

سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “گەشتەکان بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە دواخراون و هەڵنەوەشاونەتەوە”.

گەشتەکانی هاتن بۆ هەولێر کە کاتەکانیان دواخراوە ئەمانەن: عەممان – هەولێر. دەوحە – هەولێر و سێ گەشتی ئیستەنبووڵ – هەولێر.

هەروەها ئەو گەشتانەی دەبوو لە هەولێرەوە بکرێن و دواخراون ئەمانەن: سێ گەشتی هەولێر – ئیستەنبووڵ. هەولێر – شاریقە. هەولێر – عەممان. هەولێر – دۆحە.

داهاتی نانەوتی سلێمانی زیادی کرد
پێت داهاتی نانەوتی سلێمانی زیادی کرد
نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
دوات نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
پەیوەنیدر