ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

(خەڵك) نهێنی لیژنەی ئەمنی سلێمانی بۆ رووبەڕووبونەوەی وەرگرتنی پارە ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

لیژنەیەكی ئەمنی لە سلێمانی بەدواداچوون بۆ پرسی وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتیان دەكات و لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی یەكێتییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

ئەو لیژنەیە لە دواین كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیاری لەسەردراوە و مەبەست لەدروستكردنی سنووردانانە بۆ وەرگرتنی سەرانە و باج لەلایەن چەند گروپێكی مافیاییەوە لە سلێمانی.

(خەڵك) ئەوەی زانیووە لیژنەكە لە ماوەی رابردوودا بەدواداچوونیان بۆ چەند پرسێكی تایبەت بەو بابەتە كردووە، بەڵام تائێستا هیچ كەسێكیان دەستگیرنەكردووە.

لیژنەكە لەلایەن هەریەك لە قادر حەمەجان، مەحمود سەنگاوی، شێخ جەعفەر و جەلال شێخ كەریم و خەسرەو گوڵ محەمەدەوە سەرپەرشتی دەكرێت و هاوبەشە لە نێوان هێزە ئەمنی و سەربازییەكاندا.

(خەڵك) بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە قادر حەمەجانەوە كرد، بەڵام ناوبراو رەتیكردەوە لێدوان بدات و وتی”نامەوێت قسەی لەسەر بكەم”.

کوردستان

هەولێر.. دوو كۆگای چەك و تەقەنی تەقینەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو كۆگای چەك و تەقەمەنی لە سەر ڕێگای هەولێر- موسڵ تەقینەوە.

بەپێی سەرچاوەكان، ئەو كۆگای چەك و تەقەمەنییانە تایبەت بوون بە هێزەكانی زێرەڤانی و ئاگریان تێدا كەوتووەتەوە و تەقیونەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانە، تەقینەوەكان زیانی گیانیان نەبووە، بەڵام زیانی ماڵییان هەبووە.

لە ماوەی ڕابردووشدا لە چەند جێیەكی دیكە كۆگای چەك و تەقەمەنی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان تەقیونەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە 10 ڕۆژدا 8 كورد لەسێدارە دراون

خەڵك –بەشی هەواڵ

حوكمی سێدارەی ژنێكی كورد لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ كرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە حوكمی سێدارەی ژنێكی كورد بە ناوی ”مەلێحە ساڵحیان“ لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجی كراوە.

مەلێحە ساڵحیان خەڵكی میاندواو بووە و بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست حوكمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا حوكمی سێدارەی ٨ هاووڵاتیی كورد لە بەندیخانەكانی ئێران جیبەجێ كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ئەهواز كوردێك كوژرا

خەڵك –بەشی هەواڵ

كاسبكارێكی كورد لە شاری ئەهواز لەلایەن هێزە ئاسایشییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و كوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە هێزەكانی جێگیر لە بازگەی چوونە ناوەوەی شاری ئەهواز تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكی كورد كردووە و شۆفێرەكەیان كوشتووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو كاسبكارەی ”میلاد فەتحی“ خەڵكی كامیاران ڕاگەیاندووە. ناوبراو خێزاندار و باوكی منداڵێك بووە.

ئەو كاسبكارە كوردە بە گومانی هەڵگرتنی كاڵای قاچاخ تەقەی لێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان