ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تاران: سزاكان لە جەنگی دژ بە سەدام حسێن قورسترن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری نەوتی ئێران ڕایدەگەیەنێت، سزا سەپێنراوەكانی ئەمریكا بەسەر تاراندا، قورسترن لە جەنگی هەشت ساڵەی وڵات لە دژی عیراق لە سەردەمی سەدام حسێندا.

ئاژانسی دەنگوباسی (ئیسنا)ی ئێرانی لە زاری بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێرانەوە بڵاویكردەوە، “تاران ڕێگە بە ویلایەتە یەكگرتووەكان نادات هەناردەی نەوتی وڵات ڕابگرێت”، ڕەخنەی لە یۆنان و ئیتاڵیاش گرت، كە نەوتی ئێران ناكڕن هەرچەندە لەلایەن واشنتۆنەوە لە سزاكان بەدەركراون.

بە وتەی زەنگەنە، “جگە لە توركیا هیچ وڵاتێكی ئەوروپا نەوت لە ئێران ناكڕێت”.

سەبارەت بە گرێبەستنی نەوت بەرانبەر بە كاڵا، كە لەنێوان ڕوسیا و ئێراندا ئیمزاكراوە، بیژەن زەنگەنە ڕایگەیاند، “بەپێی ئەو گرێبەستەی ئیمزاكراوە، ئێران لەسەدا 50ی داهاتەكەی بە كاش وەردەگرێت و لەسەدا 50ی تر لەشێوەی كاڵا و پێداویستی لە وڵاتانی یەكێتی ئابوری ئۆراسی وەردەگرێت، كە لەلایەن ڕوسیاوە سەركردایەتی دەكرێت”.

زەنگەنە ڕەتیشكردەوە، زانیاری زیاتر بدات سەبارەت بە كاركردن بەو گرێبەستەی لەگەڵ مۆسكۆدا ئیمزاكراوە.

جیهان

ئەسەد: دژی دروستكردنی ناوچەی ئارامین

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی سوریا دژایەتی خۆی بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری وڵاتەكەی ڕاگەیاند، جەختیشی كردەوە ھێشتا جەنگ لەدژی تیرۆر كۆتایی نەھاتووە.
بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا لە وتەیەكدا لەبەردەم ئەنجومەنە خۆجێیەكانی پارێزگاكانی وڵاتەكەی، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد:” سوریا دژی دروستكردنی ناوچەی ئارامە لە لایەن ئەمریكاوە و ئەو وڵاتانەشی كە دژی سوریا وەستاونەتەوە شكستیان ھێناوە، ھەروەھا كە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت، كە ئەمە پەیوەستە بە چەند دەوڵەتێكی ناوچەكەوە، كە كێشە دروست دەكەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان”.
سەبارەت بە دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا، ئەسەد ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە بیرۆكەی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە ناوچەكەدا كە توركیا داوا دەكات لە لایەن ئەمریكاوە جێبەجێ بكرێت، تەنھا بۆ باڵا دەستی ئەمریكایە لە ناوچەكەدا و سوریا ڕەتیدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران: ئیسڕائیل هەوڵی بەرپاكردنی جەنگێكی گەورە دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی شێوازی مامەڵەكردنەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیل لە ناوچەكەدا هۆشداری دەدات.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی بەشداری كردنی لە كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند:”ئیسڕائیل هەوڵی بەرپاكردنی جەنگێك دەدات و شێوازی مامەڵە كردنەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیل بوار بۆ بەرپابوونی جەنگێكی گەورە لە ناوچەكەدا دەڕەخسێنێت”.
وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی: “هەندێك لایەن هەوڵی بەرپاكردنی جەنگ دەدەن و ئەگەر لەو پێشێلكارییە مەترسیدارانەش چاوپۆشی بكرێت كە بەرامبەر یاسای نێودەوڵەتی دەكرێن ئەو كات جەنگەكە گەورەترو فراوانتر دەبێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا هۆشدارییەكی توند دەداتە توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە بەرامبەر پێداگرییەكانی توركیا بۆ كڕینی سیستمی مووشەكی ئێس 400 ی ڕوسی، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هۆشدارییەكی ناڕاستەوخۆی توند ئاڕاستەی ئەنقەرە دەكات.
مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە وتەیەكدا كە لە كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند:”كاتێك دەبینین هاوبەشێكمان لە هاوپەیمانی ناتۆ چەك لە نەیارەكانمان دەكڕێت بێ هەڵوێست نابین”.
پێشتر، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا تەئكیدی كردەوە وڵاتەكەی دەست لەو گرێبەستە هەڵناگرێت كە بۆ كڕینی سیستمی مووشەكی ئێس 400 لە گەڵ مۆسكۆدا ئەنجامیداوە.
جێی ئاماژەیە بڕیارەكەی توركیا بۆ كڕینی ئەو سیستمە مووشەكییە روسییە نیگەرانی وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆی لێكەوتووەتەوە و جەختدەكەنەوە كە ئەو مووشەكانە لەگەڵ سیستمی بەرگری ناتۆدا یەك ناگرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین