ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەرلەمانتارێكی فەتح بۆ (خەڵك): دەبێت پەردە لەسەر هەموو دۆسێكانی گەندەڵی هەڵبدرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی (فەتح) كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، داوای كردنەوەی دۆسێكانی گەندەڵی دەكات لە هەموو وەزارەت و دامەزراوە حكومییەكان، بەپێویستیشی دەزانێت حكومەتی ئێستا بەشێوەیەكی ڕاستەقینە كار لەو بوارەدا بكات.

سیهام موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، داوا لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران دەكەین، گەندەڵكاران لەناوببات و پارە و سامانی دزراوی عیراق بگێڕێتەوە، كە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەتاڵان براوە”، داواشی كرد ئەنجومەنی باڵای بنبڕكردنی گەندەڵی خۆی لە كاریگەرییە سیاسییەكان بەدوور بگرێت.

بە وتەی موسەوی، “یەكەم هەنگاو، كە پێویستە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای بنبڕكردنی گەندەڵییەوە هەڵبنرێت، هەڵوەشاندنەوەی لیژنە ئابورییەكانە لە وەزارەتەكان، كە داهاتی ئەو وەزارەتانە بەهەدەر دەدات و تەنیا سوود بە هەندێك لە حزبەكان دەگەیەنێت لەسەر حسابی بەرژەوەندی گشتی”.

سیهام موسەوی، داوای كرد سەرۆكی حكومەت بە دەستێكی ئاسنین لە هەموو جومگەكانی دەوڵەتدا لە بنبڕكردنی گەندەڵی بدات، چونكە گەندەڵی وەك نەخۆشییەكی كوشندە جەستەی عیراقی شەكەت كردووە و هۆكارە بۆ بڵاوبوونەوەی هەژاری و نەداری زیاتر لەنێو كۆمەڵگەی عیراقی، كە دەبوو لەئێستادا لە ئاستی كۆمەڵگە پێشكەوتوو و گەشەكردووەكاندا بوایە.

لە دوایین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی شەفایەتی نێودەوڵەتی بۆ شەفافترین و گەندەڵترینەكانی جیهان، كە لە كۆتایی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ بڵاوكرایەوە، عیراق لە پلەی شەشەمدا بوو لەسەر ئاستی عەرەبی و لەسەر ئاستی جیهانیش پلەی سیانزەیەمینی گرتبوو لەنێوان گەندەڵًترینەكاندا.

عێراق

بەوێنە، خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێكرد 

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، سەدان هاوڵاتی بۆ داواكردنی چاكسازی لە دامودەزگاكانی حكومەت، لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند”سەدان هاوڵاتی ڕژانە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت، و داوای چاكسازی و باشكردنی خزمەتگوزارییەكان و چارەسەركردنی ئەو كێشە و گیروگرفتانەیان كرد كە بەشێوەیەكی راستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتییانەوە هەیە”.

وەك ئامادەكارییەكیش بۆ ئەو خۆپیشاندانە، پێشتر هێزەكانی بنبڕكردنی ئاژاوەگێڕی و هێزە ئەمنییەكان، پردی كۆماری و ئەو ڕیگەوبانانەیان داخستبوو كە بەرەو گۆڕەپانی تەحریر دەچن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خۆپیشاندان دەكرێت
هێزە ئەمنییەكان پردی كۆماری لە بەغدا دادەخەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەكان پردی كۆماری و ئەو ڕێگەوبانانە دادەخەن كە بەرەو گۆڕەپانی تەحریر دەچن لە بەغدا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ماڵپەڕە عیراقییەكانی ڕاگەیاندووە”هێزەكانی بنبڕكردنی ئاژەوەگێڕی و هێزە ئەمنییەكان، پردی كۆماری و ڕێگەوبانەكانی بەرەو گۆڕەپانی تەحریریان لە ناوەڕاستی بەغدا داخست”.

بە وتەی سەرچاوەكە كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات”ئەم هەنگاوەی هێزە ئەمنییەكان، وەك ئامادەكارییە بۆ خۆپیشاندانێك كە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانەكەدا سازبكرێت”.

بەغدا و پارێزگاكانی تری عیراق، لە رۆژی هەینی و لە هەموو هەفتەیەكدا، خۆپیشاندانی هاوڵاتییان بەخۆوەدەبینن و تێیاندا داوای بنبڕكردنی گەندەڵی دەكرێت كە لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا بڵاوبۆتەوە، وێڕای داواكارییەكان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی حكومی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق مەرزێكی گەورە لەسەر سنوری سعودیە دروست دەكات

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی فیدراڵ، دەستكردن بە دروستكردنی مەرزی عەرعەری نوێ‌ لەسەر سنوری سعودیە ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی نخێبی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”بەڕێوەبەرایەتییەكەیان دەستیكردووە بە دامەزراندنی كۆمەڵگەیەكی نوێ‌ لەسەر ڕووبەری 547 دۆنم كە بەشە حكومییەكان و هەموو فەرمانگە پەیوەنیدارەكانی كاركردن لە مەرزەكەدا لەخۆدەگرێت، بە گومرگ و پاسپۆرت و بەشی تەندروستی و ڤێتێرنەری و تەلارە ئیداریییەكانی تر”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ژێرخانی مەرزەكە، دانانی موەلیدەی كارەبایی گەورە و وێستگەی پاڵاەوتنی ئاو، و سەنتەری تەندروستی، و مزگەوتێك و دەزگای پشكنین بە لێزەر و گۆڕەپانەكان و ڕێگەوبانەكان، لەخۆدەگرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین