ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“ڕێكخستنەوەی كاری ڕاستەقینەی دەوێت”
محەمەد كەربولی بۆ (خەڵك) باس لە دامەزراوەی سەربازی عیراق دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق، پێیوایە بنیاتنانەوەی دامەزراوەی سەربازی لە عیراق، پێویستی بە هەنگاوی ڕێكخراو و كاری دانەبڕاوە هەیە.

محەمەد كەربولی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “بنیاتنانی دامەزراوەی سەربازی عیراق، پێویستی بە هەنگاوی ڕێكخراو و كاری ڕاستەقینەیە، تا بتوانرێت سوپا و دامەزراوەیەكی هاوشێوەی وڵاتە پەرەسەندووەكان دروست بكرێت”.

بە وتەی كەربولی، “پێویستە پشت بە ڕێكارە سەربازی و یاساییەكان ببەسترێت لە دەستنیشان كردنی كەسەكان و دانانیان لە پۆست و پێگە سەربازییەكان و دەبێت لەو كارەدا مەحسوبیەت و پەیوەندییە تایبەتییەكان وەلابخرێن”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق دەڵێت: “ناكرێت جگە لەوانەی كۆلێژی سەربازییان تەواو كردووە یان ئەزموونی گەورەیان هەیە لە بەرگری كردن لە نیشتمان لە پۆستە سەربازییەكاندا دابنرێن”، داواشی كرد، كاری ڕاستەقینە لەپێناو دامەزراندن و بنیاتنانی دامەزراوەیەكی سەربازی ڕەسەن لە عیراقدا بكرێت.

محەمەد كەربولی لە درێژەی قسەكانیدا بۆ (خەڵك) وتی، “ئەوان وەك لایەنی چاودێری لە پەرلەمان، بۆشایی و كەلێنەكان دیاری دەكەن و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی دەسەڵاتی ڕاپەڕاندنی لێ ئاگادار دەكەنەوە، هیواداریشین پێشنیار و داواكارییەكامیان ڕەچاو بكرێت، بە تایبەت لە بواری دامەزراوەی سەربازیدا، كە بە بوارێكی گرنگ و كاریگەر بۆ ئاسایش و سەقامگیری وڵات دادەنرێت”.

عێراق

بەوێنە، خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێكرد 

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، سەدان هاوڵاتی بۆ داواكردنی چاكسازی لە دامودەزگاكانی حكومەت، لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند”سەدان هاوڵاتی ڕژانە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت، و داوای چاكسازی و باشكردنی خزمەتگوزارییەكان و چارەسەركردنی ئەو كێشە و گیروگرفتانەیان كرد كە بەشێوەیەكی راستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتییانەوە هەیە”.

وەك ئامادەكارییەكیش بۆ ئەو خۆپیشاندانە، پێشتر هێزەكانی بنبڕكردنی ئاژاوەگێڕی و هێزە ئەمنییەكان، پردی كۆماری و ئەو ڕیگەوبانانەیان داخستبوو كە بەرەو گۆڕەپانی تەحریر دەچن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خۆپیشاندان دەكرێت
هێزە ئەمنییەكان پردی كۆماری لە بەغدا دادەخەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەكان پردی كۆماری و ئەو ڕێگەوبانانە دادەخەن كە بەرەو گۆڕەپانی تەحریر دەچن لە بەغدا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ماڵپەڕە عیراقییەكانی ڕاگەیاندووە”هێزەكانی بنبڕكردنی ئاژەوەگێڕی و هێزە ئەمنییەكان، پردی كۆماری و ڕێگەوبانەكانی بەرەو گۆڕەپانی تەحریریان لە ناوەڕاستی بەغدا داخست”.

بە وتەی سەرچاوەكە كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات”ئەم هەنگاوەی هێزە ئەمنییەكان، وەك ئامادەكارییە بۆ خۆپیشاندانێك كە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانەكەدا سازبكرێت”.

بەغدا و پارێزگاكانی تری عیراق، لە رۆژی هەینی و لە هەموو هەفتەیەكدا، خۆپیشاندانی هاوڵاتییان بەخۆوەدەبینن و تێیاندا داوای بنبڕكردنی گەندەڵی دەكرێت كە لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا بڵاوبۆتەوە، وێڕای داواكارییەكان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی حكومی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق مەرزێكی گەورە لەسەر سنوری سعودیە دروست دەكات

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی فیدراڵ، دەستكردن بە دروستكردنی مەرزی عەرعەری نوێ‌ لەسەر سنوری سعودیە ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی نخێبی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”بەڕێوەبەرایەتییەكەیان دەستیكردووە بە دامەزراندنی كۆمەڵگەیەكی نوێ‌ لەسەر ڕووبەری 547 دۆنم كە بەشە حكومییەكان و هەموو فەرمانگە پەیوەنیدارەكانی كاركردن لە مەرزەكەدا لەخۆدەگرێت، بە گومرگ و پاسپۆرت و بەشی تەندروستی و ڤێتێرنەری و تەلارە ئیداریییەكانی تر”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ژێرخانی مەرزەكە، دانانی موەلیدەی كارەبایی گەورە و وێستگەی پاڵاەوتنی ئاو، و سەنتەری تەندروستی، و مزگەوتێك و دەزگای پشكنین بە لێزەر و گۆڕەپانەكان و ڕێگەوبانەكان، لەخۆدەگرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین