ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

فەتح و سائیرون كۆبوونەوە
سیهام موسەوی بۆ (خەڵك): نابێت هێڵی سور لەسەر كەسێك دابنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆ مەبەستی تاوتوێكردنی پەرەسەندنی ڕەوشی وڵات و پرسی تەواوكردنی كابینە وەزارییەكە و چەند پرسێكی تر، هەردوو هاوپەیمانی فەتح و سائیرون لە بەغدا كۆبوونەوە.

لەبارەی ئەو كۆبوونەوەیە، سیهام موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی (فەتح) بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ هاوپەیمانی سائیرون و هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری لە بارەگای ڕێكخراوی بەدر لە بەغداد كۆبوونەوە بۆ مەبەستی لێكنزیككردنەوەی ڕاوبۆچوونەكان”، جەختیشی كردەوە، ئەوان وەك فەتح، پشتیوانی لە هەموو پێكهاتنێك دەكەن لەپێناو تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان و تەواوكردنی كابینەی وەزاری”.

بە وتەی موسەوی، “لەگەڵ پرسی تەواوكردنی كابینەی وەزاری، هەوڵی لێكنزیكبوونەوە دەدەن لە پەرلەمان لەپێناو داڕشتنی یاسا گرنگەكان و چارەسەركردنی دۆسێكانی تری وەك دۆسێی گەندەڵی و بنیاتنانی دەوڵەت و دۆسێی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە كۆمەڵگەی عیراقی، بەو پێیەی لەئێستا شەقام ڕازیی نییە بەرانبەر بە ئەدا و كاركردنی حكومەتەكانی پێشوو و هەموو وەزارەتەكانی حكومەت”، بەپێویسیشی زانی هەنگاوی ڕاستەقینە بەرەو چارەسەكردنی ئەو كێشانە هەڵبنرێت و عیراق بەرەو ڕۆخی ئارامی ببرێت.

پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت: “دۆخی ئێستای وڵات بەرگەی هیچ ناكۆكییەك ناگرێت و لەئێستاشدا ئێمە لەسەر ڕێڕەوی تێپەڕاندنی ئەو ناكۆكیانەین و هەنگاو بەرەو پێشەوە هەڵدەنێین”.

سەبارەت بە ئامانجی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان فەتح و سائیرون، سیهام موسەوی وتی، “یەكەم ئامانج لێی نزیككردنەوەی ڕاوبۆچوونەكان و دروستكردنی لیژنەی هاوبەشە لەنێوان فراكسیۆنەكانی بنیاتنان و چاكسازی، لەپێناو چارەسەكردنی ئەو دۆسێیانەی سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت و دەستە سەربەخۆكان و پلە تایبەتەكان و ڕووداوەكانی شەقام، ناكۆییان لەسەرە”.

لەبارەی سوربوونی هاوپەیمانی فەتح-یش لەسەر تاكە كاندیدێك بۆ وەزارەتی ناوخۆ، كە لەمپەری سەرەكی بەردەم تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەیە، موسەوی وتی، “هاوپەیمانی فەتح و هیچ هاوپەیمانییەك، نابێت لەپێناو بەرژەوەندی كەسێكدا بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی وڵات وەلابنێت، ئەوەی ئێمە مەبەستمانە ئەوەیە، كە نابێت لایەنێك خواست و ئیرادەی خۆی بەسەر لایەنێكی تردا بسەپێنێت و پەرلەمان بكرێتە یەكلاكەرەوە وەك لەپێشوودا ڕوویداوە، بەو پێیەی هەندێك لە وەزیرەكان تێپەڕێنراون و هەندێكیشیان تێنەپەڕێنراون و دەنگی پێویستییان نەهێناوە”.

پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح، پێیوایە، “ئێمە لەگەڵ ئەو ئاڕاستەیەداین، كە نابێت هێڵی سور لەسەر كەسێك دابنرێت لەپێناو شكاندنی ئیرادەی لایەنێكی تر، پێویستە بەرژەوەندی وڵات لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەكان بێت و كارامەیی و لێوەشاوەیی بكرێتە پێوەر، لەئێستاشدا ئێمە ڕەتیدەكەینەوە لەسەر حسابی بەرژەوەندی گشتی، پێداگری لەسەر كەسێتییەك بكەینەوە و سوربین لەسەری”.

عێراق

بەوێنە، خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێكرد 

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، سەدان هاوڵاتی بۆ داواكردنی چاكسازی لە دامودەزگاكانی حكومەت، لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند”سەدان هاوڵاتی ڕژانە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت، و داوای چاكسازی و باشكردنی خزمەتگوزارییەكان و چارەسەركردنی ئەو كێشە و گیروگرفتانەیان كرد كە بەشێوەیەكی راستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتییانەوە هەیە”.

وەك ئامادەكارییەكیش بۆ ئەو خۆپیشاندانە، پێشتر هێزەكانی بنبڕكردنی ئاژاوەگێڕی و هێزە ئەمنییەكان، پردی كۆماری و ئەو ڕیگەوبانانەیان داخستبوو كە بەرەو گۆڕەپانی تەحریر دەچن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خۆپیشاندان دەكرێت
هێزە ئەمنییەكان پردی كۆماری لە بەغدا دادەخەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەكان پردی كۆماری و ئەو ڕێگەوبانانە دادەخەن كە بەرەو گۆڕەپانی تەحریر دەچن لە بەغدا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ماڵپەڕە عیراقییەكانی ڕاگەیاندووە”هێزەكانی بنبڕكردنی ئاژەوەگێڕی و هێزە ئەمنییەكان، پردی كۆماری و ڕێگەوبانەكانی بەرەو گۆڕەپانی تەحریریان لە ناوەڕاستی بەغدا داخست”.

بە وتەی سەرچاوەكە كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات”ئەم هەنگاوەی هێزە ئەمنییەكان، وەك ئامادەكارییە بۆ خۆپیشاندانێك كە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانەكەدا سازبكرێت”.

بەغدا و پارێزگاكانی تری عیراق، لە رۆژی هەینی و لە هەموو هەفتەیەكدا، خۆپیشاندانی هاوڵاتییان بەخۆوەدەبینن و تێیاندا داوای بنبڕكردنی گەندەڵی دەكرێت كە لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا بڵاوبۆتەوە، وێڕای داواكارییەكان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی حكومی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق مەرزێكی گەورە لەسەر سنوری سعودیە دروست دەكات

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی فیدراڵ، دەستكردن بە دروستكردنی مەرزی عەرعەری نوێ‌ لەسەر سنوری سعودیە ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی نخێبی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”بەڕێوەبەرایەتییەكەیان دەستیكردووە بە دامەزراندنی كۆمەڵگەیەكی نوێ‌ لەسەر ڕووبەری 547 دۆنم كە بەشە حكومییەكان و هەموو فەرمانگە پەیوەنیدارەكانی كاركردن لە مەرزەكەدا لەخۆدەگرێت، بە گومرگ و پاسپۆرت و بەشی تەندروستی و ڤێتێرنەری و تەلارە ئیداریییەكانی تر”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ژێرخانی مەرزەكە، دانانی موەلیدەی كارەبایی گەورە و وێستگەی پاڵاەوتنی ئاو، و سەنتەری تەندروستی، و مزگەوتێك و دەزگای پشكنین بە لێزەر و گۆڕەپانەكان و ڕێگەوبانەكان، لەخۆدەگرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین