ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مالكی: عیراق نایەوێت ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نێودەوڵەتی

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕادەگەیەنێت، عیراق دەیەوێت ببێتە خاڵی پێكگەیشتن نەك بكرێتە گۆڕەپانی ململانێی نێودەوڵەتی.

بەپێەی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن نوسینگەی مالكییەوە بڵاوكرایەوە، “سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوە و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ڕوسیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی هاوڕێی كردووە”.

بەپێی بەیاننامەكە، “لە چاوپێكەوتنەكەدا دوایین پەرەسەندنی ڕەوشی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، لەگەڵ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی دۆستانەی نێوان عیراق و ڕوسیا و فراوانكردنیان لە هەموو بوارەكاندا، تاوتوێ‌ كراون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “مالكی لە چاوپێكەوتنەكەدا ڕایگەیاندووە، كە عیراق خواستی لەسەر زیادكردنی هەماهەنگی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات و سوود وەرگرتن لە شارەزایی ڕوسی لە بواری ئاسایش و ئابووریدا هەیە”، ئاماژەی بە هەوڵەكانی عیراق-یش كردووە تا ببێتە ئەڵقەی پێكگەیشتن لەنێوان وڵاتانی ناوچەكە، نەك ببێتە گۆڕپانی ململانێ‌ یان خاڵی ناكۆكی نێوان وڵاتان.

لای خۆیەوە، بۆگدانۆڤ، جەختی لەسەر بایەخدانی ڕوسیا بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ عیراق-دا كردۆتەوە.

عێراق

لە حەمرین حەشارگە و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی داعش دۆزرایەوە

خەڵك- بەیش هەواڵ
فەرماندەیی پڕۆسەكانی دیالەی حەشدی شەعبی ئاشكرای دەكات، كە لە نزیك دەریاچەی حەمرین حەشارگەیەك و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی داعش دۆزراوەتەوە.

تالب موسەوی، فەرماندەی پڕۆسەكانی دیالەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی سەر بە فەرماندەیی پڕۆسەكانی دیالە دەستیان كردووە بە پڕۆسەی كێوماڵكردن و پشكنین لە 6 ناوچەی باكوری ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی حەمرین بە هاوبەشی فەوجی بەرگری و هەواڵگری لیوای 24 و هێزی دەریایی و كەتیبەی دووی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دژە تانك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پڕۆسەكە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ئەنجام دراوە و تێیدا حەشارگەیەكی گەورەی چەكدارانی داعش دۆزراوتەوە، كە چەندین پێداویستی لۆجستی و سەربازی تێدا بووە.

ئاشكراشی كردووە، كە هێزەكانیان توانیویانە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی تێكشكاو بدۆزنەوە، كە لەژێر زەوی شاردرابووەوە لەناوچەیەك، كە تا ئێستا هێزە ئەمنییەكان نەچووبوونە ئەو شوێنە و ئەمەش وای لە دوژمن كردبوو ئەو ناوچەیە بقۆزێتەوە بۆ كردەوەكانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق دروستكردنی هێزی تایبەتی بۆ پاراستنی كەشتیوانی لە كەنداو ڕەتدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی عيراق ڕایدەگەیەنێت، دروستكردنی هەر هێزێك بۆ پاراستنی كەشتیوانی لە كەنداودا بارگرژی نێوان تاران و واشنتن زیاتر دەكات و دەشڵێت: “بەشداری ئەو هاوپەیمانییە ناكات”.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، عیراق بێلایەنی خۆی لە ئاست ئەو پەرەسەندنە دووپات دەكاتەوە و هەڵوێستی بێلایەنانەی دەبێت و پێوایە دروستكردنی هەر هێزێك بۆ پاراستنی كەشتیوانی لە كەنداودا بارگرژی نێوان تاران و واشنتن زیاتر دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، بەشداری كردنی ئیسڕائیلیش لە پاراستنی ئاسایشی كەشتیوانی كەنداو دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز دەكات و ڕەتی دەكەینەوە، چونكە عیراق دەیەوێت لە ڕێی گفتوگۆی هێمنانەوە گرژییەكان لە ناوچەكەدا كەمبكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەربازانی ئەڵمانیا ساڵێكی تریش لە عیراق دەمێننەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ماوەی ساڵێكی تریش سەربازانی وڵاتەكەی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عیراقدا بمێننەوە.

لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیادا، ماوەی مانەوەی سەربازانی ئەڵمانیا تا 31ی تشرینی یەكەمی 2020 درێژكرایەوە و لەبڕیارەكەدا 100 سەرباز لە چاو ژمارەی ساڵی پاردا كەمكراوەتەوە و ژمارەیان گەیەنراوەتە 700 سەرباز.

جێی ئاماژەیە، سەربازە ئەڵمانییەكان لە كەمپەكاندا مەشق بە سوپای عیراق و پێشمەرگە دەكەن لەچوارچێوەی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان