ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانی گەشتەكانی بۆ هەرێم ڕاگرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانی ئەڵمانی بەهۆی “مایەپووچ بوونی” گەشتە ئاسمانیەكانی بۆ فڕۆكەخانەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ڕاگرت.

میدیاكانی عیراق لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویانكردەوە، كە كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئەڵمانی (جێرمانیا) گەشتە ئاسمانیەكانی بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر بەشێوەی كۆتایی ڕاگرتووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، “هۆكاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی ئەو كۆمپانیایە بۆ دۆخی ئابووری كۆمپانیاكە دەگەڕێتەوە”.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

پێشتر ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە، كە كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئەڵمانی (جێرمانیا تووشی “مایەپووچ بوون” بووە و دەستی كردووە بە ڕاگرتنی چالاكی و كارەكانی دوای ئەوەی شكستی هێنا لە هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی پارە بۆ خەرجیەكانی.

مایەپووچ بوونی ئەو كۆمپانیا فڕۆكەوانیە كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر هاتوچۆی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە و گەڕانەوەی كوردانی تاراوگە.

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی یەك وەزارەت دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی 11ی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە مووچەی مانگی 11ی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 زۆر دواكەوتووە و هۆكارەكەی بۆ نەناردنی پارەكەی بەغدا دەگەڕێتەوە، چونكە حكومەتی هەرێم بەبێ‌ پارەكەی بەغدا ناتوانێت مووچە دابەش بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

جموجۆڵی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ئاسایی دەبێت

خەڵك-ئارام سەردار

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو پشكنینانەی لەخاڵە سنوورییەكان بۆ خۆراك و پێویستیەكانی تر دەكرێن، كە لەوڵاتی ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان دێن بەشێوەیەكی ئاسایی بەرێوەدەچێت، چونكە مرۆڤ هۆكاری گواستنەوەی نەخۆشیەكەیە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، تائێستا ئەو پشكنینانەی هەبوون بۆ خۆراك و پێویستییەكانی تر، كە لەوڵاتی ئێرانەوە لەڕێگا سنوورییەكانەوە دێنە هەرێمی كوردستان هەر وەكو خۆیانن بەشێوەیەكی ئاسایی هەروەك لەخاڵە سنوورییەكانی تر لەگەڵ وڵاتانی دیكە دەكرێن، چونكە مەترسی ئەو نەخۆشیە زیاتر بەڕێگای مرۆڤەوەیە، كە هۆكاری گواستنەوەی نەخۆشیەكەیە.

دەشڵێت: “دەبێ تیشكمان لەسەر ئەوە بێت مرۆڤ لەم پەتایە دووربخەینەوە، ئەگەر حاڵەتێكی وەها بێتە پێشەوە، كە بازرگانی بوەستێت، بەدڵنیایی حكومەتی هەرێم بڕیاری پێویستی دەبێت”.

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش گەیشتین بە بڕیارێك، كەوا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕێكبخرێت بەجۆرێك، كە خزمەتی هەردوولا بكات و بەدووریش بین لەگواستنەوەی پەتای كۆرۆنا .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەڵێنی دابەشكردنی مووچە بە 30 ڕۆژ نەبرایەسەر

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەرچەندە وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە 30 ڕۆژ جارێك مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات، بەڵام ئەمڕۆ ئەو ماوەیە بەسەر دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك تێپەڕی و تا ئێستا هیچ خشتەیەكی دابەشكردنی مووچە ڕانەگەیەنراوە و بەرپرسانی دارایی-ش زانیاری نادەن.

مانگی ڕابردوو لە 22ی مانگدا كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان هێنرا و مووچەی خانەنشینانیش دابەشكرا، بەڵام سبەینێ‌ یەك شەممە 30 ڕۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەی بەشێكی زۆری وەزارەتەكان تێدەپەڕێت و تا ئێستاش هیچ خشتەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە لەلایەن داراییەوە ڕانەگەیەنراوە.

بۆ پرسی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران (خەڵك) پەیوەندی كرد بە ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێك لەسەر مووچە بدات.

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) تا ئێستا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوانە نەكردووە و حكومەتی هەرێم-یش پارەی تەرخانكراوی فرۆشتنی نەوت بۆ مووچە، كە مانگانە نزیكەی 380 ملیار دینارە زیاد ناكات.

پێشتر چەند جارێك بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران هەر 30 ڕۆژ جارێك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان