ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئاگر لە قوتابخانەیەكی شاری سلێمانی كەوتەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەكێك لە قوتابخانەكانی شاری سلێمانی ئاگری تێبەر بوو و زیانی ماددی زۆر بە قوتابخانەكە گەیشت.

بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ لە قوتابخانەی باسانی بنەڕەتی لە شاری سلێمانی، ئاگر لە پۆلێكی قوتابخانەكە كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە زیانی ماددی زۆر بە قوتابخانەكە گەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتووەتەوە و تیمەكانی ئاگركوژاندنەوەی سلێمانیش بەخێرایی ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) ئاگرەكە لە پۆلی دووەمی قوتابخانەكە و لە كاتی پشوودا بەهۆی كەوتنی قوتابییەكان بەسەر زۆپایەكی نەوتی جۆری سولان بووە و دواتر گڕیگرتووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان بینای قوتابخانەكە ژوورەكانی كابینەیە و لە لایەن رێكخراوەكانەوە دروستكراوە و نزیكەی هەزار قوتابی لە قۆناغی یەكەمی بنەڕەتی تا شەشەمی بنەڕەتی تیایدا دەوام دەكەن.

کوردستان

چوارتا.. بەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێك هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی گوللە تۆپێك بە هاووڵاتییەكدا تەقییەوە و دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیای خەڵك)، هاووڵاتییەكە ناوی (ع.ع. بارەیی)یە و پیاوێكی گەنجە و دەستكاری گوللە تۆپەكەی كردووە و پێیدا تەقیوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەولێر: قەدەغەی هاتووچۆ ژمارەی تووشبووانی كەمكردەوە


خەڵك- ئارام سەردار
بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، قەدەغەی ھاتووچۆ لە هەولێر لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای كەمكردەوە، ئەمەش وایكرد تا ڕادەیەك بارودۆخی تەندروستی لە پارێزگای ھەولێر جێگیر بێت، پابەندی هاووڵاتیانیش زیاتر دۆخەكە جێگیردەكات.

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قەدەغەی ھاتووچۆ باشترین ڕێكار بوو بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی تووشبووان، بۆیە قەدەغەی ھاتووچۆ لە هەولێر لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای كەمكردەوە.

دەشڵێت: “داوایان لە ژووری ئۆپەڕاسیۆنەكان كردووە ئەگەر قەدەغەی تەواوی هاتووچۆش بەردەوام نەبێت بەهۆی گوزەرانی خەڵك، بەڵام لە شەواندا قەدەغەی ھاتووچۆ ھەبێت و ڕێكارەكان تووند بكرین بۆ ئەوەی بارودۆخەكە بە جێگیری بمێنێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ٦ی ئادار تاوەكو ۱۹ی ئایاری ۲۰۲۰، تەنها ۲۱۲ نەخۆش تۆماركرابوو، لەماوەی ۸۰ ڕۆژ نزیكەی ڕۆژانە ۳ كەس تووش دەبوو لەو كاتەدا بەڵام لەماوەی ئێستا هەزار و ۳٦۰ نەخۆش تووشبووە لەماوەی ٤٤ ڕۆژ لەدوای ۱۹ی ئایار، واتە ڕۆژانە نزیكەی ۳۱ كەس تووشبوون، حاڵەتەكانی مردنیش لە ۲۱۲ تووشبوو یەك حاڵەت مردن هەبوو، بەڵام ئێستا ۲۸ حاڵەتی مردن هەیە، واتە ڕێژەی مردنیش زیادی كردوە.

وتیشی، “تاوەكو ۱۹ئایار ۳۲هەزار پشكنین ئەنجامدرابوو، واتە ڕۆژانە نزیكەی ٤۰۰ پشكنین لە ۲۰۰ پشكنین یەك حاڵەت تۆمار دەكرا بەڵام ئێستا ڕۆژانە ۷۲۲ پشكنین ئەنجام دەدرێت لە ۲۰۰ پشكنین ۸ حاڵەت تۆماردەكرێت، بۆیە ئێستا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ لەدوو ڕۆژی ڕابردوو زۆر كەم بۆتەوە، ئەنجامەكەش لەڕۆژانی داهاتوو كەمتر دەبێت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دهۆك 11 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 11 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە، 11 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 155 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 31 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان