ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەمریكا: كوشتنی ڕۆماننووسەكەی كەربەلا كارێكی وەحشیگەرانەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد، لەسەر تیرۆركردنی (عەلا مەشزوب) نووسەر و رۆماننووسی عیراقی هاتە دەنگ و بە كردەوەیەكی وەحشیگەرانە وەسفی دەكات.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد لە راگەیەندراوێكدا كە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە رایگەیاندووە:” وێڕای سەرەخۆشی لە خانەوادە و هاوڕێیانی (عەلا مەشزوب)ی نووسەر، كە لە كەربەلا بەشێوەیەكی وەحشیگەرانە كوژرا كە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. لە هەمان كاتدا كارەكانی ئەو نووسەرە بە نمونەی شارستانییەت بوون، چونكە هۆشیاری و خۆشی پێشكەشی كۆمەڵگا دەكرد”.
جێی ئاماژەیە، ژمارەیەك چەكدار لە شاری كەربەلا، لە نزیك ماڵەكەی دەستڕێژی گوللەیان لە “عەلا مەشزوب” نووسەر و رۆماننوس كرد و تیرۆریان كرد.
مەشزوب لەدایكبووی ساڵی 1968ی شاری كەربەلایە و خوێندنی زانكۆی لەئەكادیمیای هونەرە جوانەكانی شاری بەغداد تەواو كردبوو، سەرەتای ئاشنابوونیشی بەجیهانی ئەدەب بۆ سەردەمی لاوێتی دەگەڕێتەوە كە بەشێك لە نووسینەكانی لە رۆژنامەی راسدی عیراقیدا بڵاوكردبووەوە.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان