ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سادیقون بۆ (خەڵك): پێویستە حوكمڕانی ئێستای ئەمریكا بڕوخێنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
فراكسیۆنی سادیقون، باڵی سیاسی بزووتنەوەی ئەهلی حەق لە پەرلەمانی عیراق، وەڵامی لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەداتەوە سەبارەت بە خواستی مانەوەی هێزەكانیان لە عیراق و داوای ڕوخانی حوكمڕانی ئێستای ئەمریكا دەكات.

عەبدولئەمیر حەسەن عەلی، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “ویلایەتە یەكگرتووەكان، هەموو جیهانی بۆ ڕوخاندنی ڕژێمەكەی سەدام حسێن كۆكردەوە بە بیانووی ئەوەی دەست لە كاروباری وڵاتانی دەورووبەر وەردەدات، ئیتر بۆچی دەبێت ڕێگە بە سەرۆك ترەمپ بدرێت، دەست لە كاروباری وڵاتانی دەورووبەری ئێمە وەربدات و سیخوڕییان بەسەرەوە بكات”.

بە وتەی پەرلەمانتارەكەی سادیقون، “پێویستە ڕژێمی فەرمانڕەوا لە ئەمریكا بڕوخێت وەك چۆن ڕژێمەكەی سەدام ڕوخێنرا و سیستمێكی دیموكراتی، نەك خۆسەپێن جێگەی گرتەوە”.

عەبدولئەمیر حەسەن دەڵێت: “كاتێك ئەمریكا لە ساڵی 2003 ڕژێمەكەی سەدام حسێنی ڕوخاند و لەلایەن گەلی عیراقەوە بە گوڵ پێشوازی لێكرا، پێمانوابوو دەبێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ عیراق، بەڵام ئەوەی ڕوویدا پێچەوانەوە بوو، چونكە ئەمریكا دواتر بووە وڵاتێكی داگیركەر”.

پەرلەمانتارەی سادیقون پێیوایە، “ئەمریكا لە بری پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی عیراق، ڕێگەی بە دەستوەردانی توركیا و وڵاتانی تر داوە لە عیراق و بە بەرچاوی ئەمریكاییەكانەوە لە سوریاوە گروپە تیرۆرستییەكان هاتنە وڵات و كاولكاری گەورەیان بەسەر عیراقدا هێنا”.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، “ئیدارەكەی خواستی وایە هێزەكانی ئەمریكا لە عیراقدا بمێنێتەوە بۆ چاودێری ئێران”، بوونی بنكەیەكی سەربازیشی لە عیراقدا بە “زۆر گونجاو” دانابوو بۆ چاودێریكردنی ڕەوشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

ترەمپ بە تۆڕی (سی بی ئێس)ی تەلەفیزیۆنی ڕاگەیاندبوو، “هەموو ئەوەی دەمەوێت ئەوەیە بتوانین چاودێری بكەین، بنكەیەكی سەربازی نایاب و بە بەهامان هەیە لە عیراق، ئەو بنكەیەش زۆر گونجاوە بۆ چاودێریكردنی ڕەوشی هەموو بەشەكانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، كە ئاڵۆزی و پشێوی بەخۆوە دەبینێت”.

عێراق

وێنە.. سەرۆك كۆمار: ‌هێزە سیاسییەكان لە ‌بەردەم بەرپرسیاریەتی پابەندبوونن بە ‌دەستور

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار بڵاویكردەوە، شاندێكی حزبی دوعاتی ئیسلام- ڕێكخراوی عیراق بەسەرۆكایەتی د. خوزەیر خوزاعی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١|٢|٢٠١٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا سەردانی سەرۆك كۆمار د. (بەرهەم ساڵح)یان كرد.
لەمیانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە كە ‌هێزە سیاسییەكان لە ‌بەردەم بەرپرسیاریەتی پابەندبوونن بە ‌دەستور بۆ تێپەڕاندانی ناكۆكییەكان و هەنگاونان بەرەوە قۆناغی ئاوەدانكردنەوە و برەودان بە ‌پڕۆسەی گەشەپێدانی ئابووری بەجۆرێك كەببێتە مایەی بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عیراق.
لایخۆیەوە، د. خوزەیر خوزاعی هەوڵەكانی سەرۆك كۆماری بەرز نرخاند لە نزیككردنەوەی دید و بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان و ئەزموونی دیموكراسی لە عیراقدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هاوپەیمانی بنیاتنان: ئەمریكا لە پشت ڕفاندن و پەلامارەكانەوەيە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی بنیاتنان دەڵێت، ئەمریكا لە پشت ڕفاندن و تیرۆركردنەكانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووەوە بووە.

سامر زێبان، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیتنان لە پەرلەمانی عیراق، لە لیدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ڕێكەوتنی ستراتیژی لەگەڵ واشنتۆن هەڵوەشاوەتەوە و هیچ بەهایەكی نییە دوای ئەوەی لەكاتی هاتنی گروپە تیرۆریستییەكانی داعش بۆ چەند پارێزگەیەك و گەیشتنی چەكدارانی ڕێكخراوەكە بۆ پشتێنەی بەغدا، هیچ هەڵوێستێكی نەنواند و دەستی لەو گروپە تیرۆریستییانە نەوەشاند كە دەبوو بەپێی ڕێكەوتنەكە بەرگری بكردایە، بەپێچەوانەوە كاریی بۆ یارمەتیدانی ئەو گروپە تیرۆریستیانە كرد لەنێو عیراقدا”.

بە وتەی زێبان، پەرلەمانی عیراق بە گشتی و هاوپەیمانی بەنیاتنان بە تایبەتی، ڕێگە بە باڵێوزخانەی ئەمریكا و هیچ لایەنێكی تر نادەن، دەست لەكاروباری عیراق وەربدەن، داواشی لە حكومەتی عیبنياتناراق و وەزارەتی دەرەوە كرد، هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر بە لێدوانەكانی باڵێوزخانەی ئەمریكا بخەنەڕوو.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە،  (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە سامر زێبان پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیاتنان لە پەرلەمانی عیراق، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

(هەسەدە) 502 چەكداری داعش رادەستی عیراق دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاندووە، عیراق وەجبەی تری چەكدارانی داعش كە لە سوریا دەستگیركراون، وەردەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقی بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی ڕاگەیاندووە”دەسەڵاتدارانی عیراق، وەجبەی تری چەكدارە دەستگیركراوەكانی داعش لە سوریا وەردەگرنەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە كە نەیویستبوو ناوی خۆى ئاشكرا بكات”وەرگرتنەوەی ئەو چەكدارانە، بەپێی ڕێكەوتنێكە لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، تا تەواوی چەكدارە داعشە عیراقییەكان ڕادەست بە عیراق بكرێن كە ژمارەیان 502 كەسە”.

پێشتر هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، دەیان چەكداری ڕێكخراوی داعشيان ڕادەستی عیراق كردبوو كە لە شەڕەكانی باغوز و دێرلزور لە خۆرهەڵاتی سوریا بەدیل كەوتووە بەردەستییان.

قەتری عوبەیدی، سەركردە لە حەشدی عەشایەری لە پارێزگای ئەنبار، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو”فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە و فیرقەی حەوتی سوپای عیراق، 151 داعشییان ڕادەستكراوە كە زۆربەیان بەپێی یاسای تیرۆر داواكراون و دانیشتووی پارێزگە جیاجیاكانی عیراقن”.

باغوز گوندێكی سورییە و دەكەوێت سەر سنورەكانی عیراق، لەئێستاشدا بە دوایین شوێنی ژێر دەستی داعش لە ناوچەی دۆڵی فورات دادەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان