ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەست پێ دەكاتەوە

خەڵك- ئارام سەردار
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایدەگەیەنێت، وەك مانگەكانی ڕابردوو دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەگوێرەی ئەو داهاتەی مانگانە دەست وەزارەتی دارایی و ئابوری دەكەوێت لەداهاتی ناوخۆ و نەوت و ئەو بودجەیەی لەبەغداوە دێت دابەشكردنی مووچە هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردو بەردەوام دەبێت.

وتیشی، “لەسەرەتای مانگی داهاتوو وەزارەتی دارایی خشتەیەك ڕادەگەیەنێت و بەپێی داهات لیستی وەزارەتەكان و فەرمانگە و دەستەكان ڕادەگەیەنێت”.

وەزارەتی دارایی لە ٥ و ٦ی هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە دەست پێ دەكات، بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پێشووی وەزارەتی دارایی-ش، “وەزارەتی پێشمەرگە لەمانگی داهاتوو لەڕیزبەندی یەكەم وەزارەت دەبێ بۆ وەرگرتنی مووچە”.

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆ ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار بە 120 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە..
100دۆلار 120 هەزار دینار.
100 یۆرۆ 136 هەزار و 500 دینار.
100 پاوەن 155 هەزار 500 دینار.
100 هەزار تمەن 11 هەزار دینار.
100 لیرە 23 هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

چاوەڕێی بەربوونەوەی نرخی نەوت دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

شارەزایەكی بواری نەوت پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی 70 دۆلار دەكات لەمساڵدا.

حەمزە جەواهیری لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسەكانی عیراق دەڵێت “نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە بۆ 70 دۆلار لەمساڵدا بەهۆی فشاری سیاسی ئەمریكا لەسەر وڵاتانی كەنداو و بڕی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا بۆ بازاڕەكان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت سێ هۆكاری هەن، لەوانە سزاكانی سەر ئێران، سزاكانی سەر ڤەنزوێلا، گفتووگۆ لەگەڵ چین كە چاوەڕوانی ڕزگاربوون لە قەیرانی نێوان ئەمریكا و چین دەكرێت، بەمەش ئابووری جیهان گەشانەوە بەخۆیەوە دەبینێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخدا.

ئاشكراشیكرد، بەوپێیەش چاوەڕێ دەكرێت ئەمساڵ نرخی نەوت بگاتە 74 دۆلار و ساڵی ئایندەش بگاتە نێوانی 80 بۆ 85 دۆلار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەستنی لیستی مووچەی مانگەكانی ئەمساڵ بە پاشەكەوتەوە مامۆستایان نیگەران دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنن، لە ئەگەری هاتنی بەشە بودجەی هەرێم لە لایەن عیراقەوە پاشەكەوتی مووچەی مامۆستایان لا نەبرێت هەڵوێستمان دەبێت و خۆپیشاندان و بایكۆت ڕێكارێكی مەدەنیە بۆ داواكردنی مافەكانمان، دەشڵێت،”ئەوەی باس دەكرێت كە گوایە لیستی مووچەی مانگی 1و 2ی ئەمساڵ بە پاشەكەوتەوەیە ڕاست بێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت”.

دڵشاد تالیب بابان، مامۆستای ناڕازی لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، پێشتر ئەوەمان بەیان كرد، كە لە ئەگەری هاتنی بەشە بودجەی حكومەتی هەرێم لە لایەن عیراقەوە ، دەبێت پاشەكەوتی مووچە نەمێنێت، لە ئێستاشدا جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە.

وتیشی،”بۆ بەدەستهێنانی مافەكانمان لەكاتی هاتنی بەشە بودجە و لانەبردنی پاشەكەوتی مووچە، بە ڕێكاری مەدەنی داوای مافی ڕەوای خۆمان دەكەین، كە خۆپیشادان و بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن بژاردەیەكن، كە مامۆستایانی ناڕازی دەیگرنەبەر”.

ڕاشیگەیاند، لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتە گوایە لیستی مووچەی مانگەكانی 1 و 2ی ئەمساڵ لە پەروەردەكان بەستراوە بە پاشەكەوتەوە، ئەگەر ئەوە ڕاست بێت بۆ ئەوش هەڵوێستی جیدیمان دەبێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان