ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ترەمپ: هەڵەمان كرد لەگەڵ سەدام حسێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، دەزگا هەواڵگرییەكانی وڵاتەكەی، هەڵەیان كرد كاتێك گەیشتنە ئەو ئاكامەی، كە عیراق چەكی كۆكوژی هەیە بەر لەوەی ڕژێمی فەرمانڕەوا لە وڵاتەكەدا بڕوخێنرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە دیمانەیەكی لەگەڵ تۆڕی (سی بی ئێس)، ڕایگەیاندووە، “دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریكا، كاتێك گەیشتنە ئەو ئاكامەی، كە عیراق خاوەنی چەكی كۆكوژە لە سەردەمی سەدام حسێن، سەرۆكی پێشوو، هەڵەیان كرد و لەو چوارچێوەیەدا كەوتینە هەڵەوە”.

بە وتەی ترەمپ”بڕوای بە سەركردەكانی دەزگا هەواڵگرییەكانی وڵات نییە كاتێك دەڵێن، ئێران پابەندە بە ڕێكەوتنی ئەتۆمی، كە ویلایەتە یەكگرتووەكان پاشەكشەی لێكرد”، ئاماژەی بە بوونی جیاوازی كرد لەگەڵ ئەواندا.

ترەمپ دەڵێت: “ویلایەتە یەكگرتووەكان بە ئەندازەیەكی زۆر پشت بە كاری دەزگا هەواڵگرییەكان دەبەستێت لە ئەفغانستان و وەڵامدانەوەی پەرەسەندنەكان لە سوریا لە بنكەكانی ئەمریكاوە لە عیراق”.

لەلایەكی ترەەوە، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، “هێشتنەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عیراق، زۆر گرنگە تا بتوانن چاودێری ئێران بكەن، چونكە مایەی كێشەیەكی ڕاستەقینەیە”.

وەك ترەمپ ئاماژەی پێدەكات، “یەكێك لە فاكتەرەكانی پشت خواستی مانەوەیان لە عیراق، چاودێریكردنی ئێرانە، چونكە ئێران مایەی كێشەیەكی ڕاستەقینەیە”.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی، كە ئایا خواستەكەی بەو مانایەیە، كە دەیەوێت بتوانێت لە ئێران بدات، ترەمپ ڕایگەیاندووە، “نەخێر، چونكە دەمەوێت چاودێری ئێران بكەم”.

عێراق

بە ڤیدیۆ.. چەكدارێكی داعش لە میقدادییە كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

یەكەیەكی حەشدی شەعبی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، كە لە بۆسەیەكدا چەكدارێكی داعشیان لە سنوری شارۆچكەی میقدادییە كوشتووە.

شارۆچكەی میقدادییە دەكەوێتە باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری بەعقوبەی سەنتەری پارێزگای دیالەوە و لە ساڵی 2014 دا، بەشێكی لەلایەن داعشەوە كۆنتڕۆڵكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق ئیدانەی پەلامارەكەی هەولێر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەیخستەڕوو، ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەن كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەكەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە چێشتخانەی (هۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر لە شاری هەولێر پەلاماری ژمارەیەك لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا درا و تێیدا جێگری كونسوڵی توركیا و كارمەندێك كوژرا و كەسێكی تریش برینداربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا پەلامارەكەی هەولێر ئیدانە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا پەلامارەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركيا لە هەولێر ئیدانە دەكات.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو پەلامارە قێزەونەی كرایە سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر هاوخەمی خۆمان بۆ نێردەی دیپلۆماتیی توركیا ڕادەگەیەنین.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانی خۆمان بۆ پاراستنی سەلامەتیی دیپلۆماتكارە بیانییەكان و نێردە دیپلۆماتییەكان لە عیراق دووپاتدەكەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان