كەشی زستانە و سەرما دەستپێدەكات



له ڕۆژی دوو شەممەوە لە ناوچە شاخاوییە کوێستانییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە و پلەکانی گەرمی زۆر دادەبەزێت و کەشی زستانە لەتەواوی ناوچەکان دەستپێدەکات.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی یەک شەممەوە عێراق دەکەوێتە ژێرکاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی بەشی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و بارانبارین زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە.

ئاشکراشیکرد، لە هەندێک ناوچەی عێراق خێرایی با زیاددەکات و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، بە شێوەیەک لە هەندێک جێگە مەودای بینین بۆ یەک کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بە هۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و دابەزینی تۆپەڵە هەوایەکی ساردی جەمسەری پێشبینی دەکەین لە نیوەشەوی یەک شەممە لەسەر دوو شەممە و ڕۆژی دوو شەممەوە تاوەکو ڕۆژی سێ شەممە بە بڕی جیاواز تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان بگرێتەوە، شەپۆلەکە ناوچە کوێستانییەکان و بەشێکی خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵاتی گەرمیان زۆرباش دەبێت و لە ناوەڕاستی گەرمیان مامناوەند دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە زنجیرە چیاکان ئەوانەی که لە 1500 مەتر بەرزترن ئەگەری بەفربارین هەیە، ئەگەر هەیە بەفر شارۆچکە و گوندەکانی نێوان زنجیرە چیا بەرزەکان بگرێتەوە. هەروەها لە کۆتایی شەپۆلەکەدا ئەگەری بەفربارینی کورتخایەن هەیه لە سەرەوەی چیاکانی ( ئەزمەڕو گۆیژەو سەگرمەو زەردەو بەمۆ و خۆشک و زمناکۆ ) بەم هۆیەوە پلەکانی گەرمی بەڕادەیەکی بەرچاو دادەبەزن و سەرماوسۆلەی زستان دەستپێدەکات.

 

كۆمەڵ: ئەو حزبانەی هەرێمەكەیان گەیاندە دۆخێكی ناهەموار، دەنگەكانیان زیادیكرد
پێت كۆمەڵ: ئەو حزبانەی هەرێمەكەیان گەیاندە دۆخێكی ناهەموار، دەنگەكانیان زیادیكرد
بڕیارێكی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەركرد
دوات بڕیارێكی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەركرد
پەیوەنیدر