بڕیارێكی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەركرد



وەزارەتی بازرگانی عێراق خستنەكاری ئەپڵیکەیشنی تایبەتی کارتی بەشەخۆراکی بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند و میکانیزمی تایبەت بە خێزانەکانی ژێر هێڵی هەژاری دیاریکرد.

محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی (العراقیە)ی ڕاگەیاند: “وەزارەتەکەیان کاری کردووە بۆ تەواوكردنی کارتی بەشەخۆراکی، بە پشتبەستن بە بەرنامەیەک کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، کە میکانیزمێک بۆ بەشداربووانی سیستەمی کارتی بەشەخۆراکی دیاری دەکات”.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەپڵیکەیشنی تایبەتی کارتی بەشەخۆراک بۆ سەرجەم بەشداربووانی کارتەکە دەکرێتەوە، کە زانیاری گرنگ لەخۆدەگرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم ئەپڵیکەیشنە نوێیە میکانیزمی خێزانەکانی خوار هێڵی هەژاری دیاری دەکات، جگە لە میکانیزمێک کە ئەو خێزانانە دیاری دەكات، كە پێویستیان بە بەشەخۆراكە”.

حەنون وتیشی، “وەزارەتی بازرگانی پشت بە ئەنجامی سەرژمێری گشتی دەبەستێت بەهۆی دابین كردنی زانیاری گرنگ و داتای ورد دەربارەی هەموو خێزانێک و هەموو هاووڵاتییەک”.

سیستمی ئەلیكترۆنی بە جۆرێك دەبێت، هەموو كەسێك لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە ئەپلیكەیشنێكی نێو مۆبایل دەتوانێت لە مۆبایلەكەی خۆیەوە و لە ماڵەوە ناوی منداڵ زیاد بكات

كەشی زستانە و سەرما دەستپێدەكات
پێت كەشی زستانە و سەرما دەستپێدەكات
كەسێك لە دەریاچەی دوكان لەسەر “ڕاوە باز” دەستگیركرا
دوات كەسێك لە دەریاچەی دوكان لەسەر “ڕاوە باز” دەستگیركرا
پەیوەنیدر