سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا



لەسەر ڕێگای کەلار- خانەقین نزیک گوندی شێرەوەن سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و کەسێک برینداربوو.

هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردۆتەوە، ئەم شەو (شەممە) لەسەر ڕێگای کەلار- خانەقین، نزیک گوندی شێرەوەن سێ ئۆتۆمبێلی جۆری مان ترێلە و شۆفرلێت ئۆپترا و تۆیۆتا کۆرۆلا بە یەكیاندا دا و کەسێک برینداربوو.

ڕاشیگەیاندووە، سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپتراکە، كە لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٣یە بریندار بوو.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئۆتۆمبێلی جۆری مان لەگەڵ ئۆپترا بەئاراستەی قەزای خانەقین ڕۆیشتوون، ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا لەخانەقینەوە بەئاراستەی کەلار هاتووە لەنزیک شێرەوەن پێکیانداداوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

كەسێك لە دەریاچەی دوكان لەسەر “ڕاوە باز” دەستگیركرا
پێت كەسێك لە دەریاچەی دوكان لەسەر “ڕاوە باز” دەستگیركرا
نرخی تمەن بەشێوەیەكی بەرچاو شكا
دوات نرخی تمەن بەشێوەیەكی بەرچاو شكا
پەیوەنیدر