بەڕێوەبەرایەتی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لە دەریاچەی دوكان كەسێك لەسەر ڕاوكردنی باڵندەی كێوی بە “ڕاوە باز” دەستگیر كراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری دەربارەی کەسێک، کە لە دەریاچەی دوکان سەرقاڵی ڕاوی باڵندەی کێویە ( ڕاوە باز ) ، دەستبەجێ مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی داستانی دوکان دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو .
ڕاشیگەیاندووە، لەئەنجامدا توانیان ڕاوچیەکە دەستگیر بکەن و و دەستیش بگرن بەسەر کەل و پەلەکانیدا کە بریتی بوون لە : 2 باڵندەی واشەی زیندوو، 5 باڵندەی کۆتری زیندوو، ١١ داوی ڕاوی باڵندە لەگەڵ دووربینی ڕۆژ و بەلەمێك.
جەختیشی كردۆتەوە، بە بڕیاری دادوەر بڕیاری ڕاگرتنی تۆمەتبار درا .