چۆن پێڵاوە سپییەکان پاک بکەینەوە؟



پێڵاوی سپی بە یەکێک لە پارچە سەرەکییەکانی ناو دۆڵاب دادەنرێت، بەهۆی ڕەنگینیی و گونجاوی لەگەڵ هەموو پۆشاکێکدا، بەڵام کێشە سەرەکییەکە ئەوەیە کە زوو پیس دەبن و خۆڵەمێشی دەبن.

لێرەدا شێوازی پاککردنەوەیەکی کاریگەر و سەلامەت دەخەینەڕوو کە ئەم پێڵاوانە بگەڕێنێتەوە بۆ بریقەی خۆیان بەبێ ئەوەی زیان بە پێکهاتەکەی بگەیەنن.

دوای چەندین تاقیکردنەوە بۆ پاککردنەوەی پێڵاوە سپییەکان، دواجار ڕێگایەکی سەلامەت و کاریگەرتر دۆزرایەوە، کە پشت بە ٣ پێکهاتەی سادەی ناوماڵ دەبەستێت: سۆدەی نان (سۆدیۆم بیکاربۆنات)، هەویری ددان، و زایی قاپشۆڕ.

ئەم پێکهە جیاوازانە تێکەڵ دەکرێن بۆ ئەوەی پاککردنەوەی قووڵ و خێرا دابین بکەن.

پێکهاتەکانی:

کەوچکێک سۆدەی نان.

کەوچکێک مەعجونی ددان.

کەوچکێک زایی قاپشۆڕ.

هەنگاوەکانی پاککردنەوە:

ئامادەکردنی هەویرەکە:

لەناو قاپێکی بچووکدا کەوچکێکی چێشت لە هەر پێکهاتەیەک تێکەڵ بکە بۆ ئەوەی هەویرێکی یەکسان دروست بکات، هاوکات ئەو بڕە دیاری بکە کەدەتەوێت بۆ پاککردنەوەی پێڵاوەکان.

بە بەکارهێنانی فڵچەیەکی کۆن کە بە ئاو شێدار کراوە، فڵچەکە لەناو هەویرەکەدا نوقم بکە و دەست بکە بە پاککردنەوەی پێڵاوەکە بە جوڵەیەکی نەرم و بازنەیی.

سەرنجت لەسەر ئەو شوێنانە بێت کە پیسترینن یان پەڵەی دیاریان هەیە.

هەویرەکە لەسەر پێڵاوەکە بۆ ماوەی ٥ بۆ ١٠ خولەک بەجێبهێڵە، تاوەکو پێکهاتەکان پیسی قووڵ و پەڵە دەتوێننەوە.

بەمجۆرە دوای تەواوبوون ئاوی پێدابکە و ئەنجامەکەی ببینە، بێگومان ئەگەر پێڵاوەکە لە کەرەستەی هەستیار وەک چەرمێکی ئەسڵی یان سویدی دروستکرابێت، باشتر وایە بەرهەمی پاککەرەوە بەکاربهێنرێت کە تایبەت بۆ ئەو ماددانە دروستکراون بۆ ئەوەی زیانیان پێ نەگات.

حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنێت
پێت حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنێت
کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگایەکی تری سلێمانی دەکەوێتە کار
دوات کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگایەکی تری سلێمانی دەکەوێتە کار
پەیوەنیدر