دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق ڕایگەیاند، قۆناغی دووەم کە قۆناغی تۆمارکردنی خێزانەکان بووە سێ رۆژی خایاندووە و بە سەرکەوتووی تەواوبووە و بە نزیکەیی 100٪ی دانیشتووان تۆمارکراون، کە ئەوەش بەرزترین رێژە بووە لە مێژووی هەموو سەرژمێرییەکانی عێراقدا.
دەستەکە باسی لەوەشکردووە، لەم هەفتەیەدا ئەنجامەکانی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان رادەگەیەندرێت.
بە وتەی دەستەی گشتی سەرژمێری عێراق و هەرێمی کوردستان، سەرژمێری کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر گەشەسەندن و بونیادنان لە عێراق لەسەر رێگەیەکی راست.
لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگەدا پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.