دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی “مەترسیدار”ی ڕاگەیاند، کە بە ئەمیری ناوچەی کوردستانی داعش ناوی دەبرا.
ئەرشەد حەیکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەڕاسیۆنێکی ورد و چڕدا، کە پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگرتی و پێشوەختە ئەنجامدرا، تیرۆرستێکی مەترسیدار لە کەرکوک دەستگیرکرا.
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق باس لەوەشدەکات، “ئامانجی ئۆپەڕاسیۆنەکە پووچەڵکردنەوەی ئەو هەوڵانە بووە کە ویستویانە ئارامی پارێزگاکە تێکبدەن و چەند کەسایەتییەک بەئامانج بگرن”.
ئەوەشی وتووە: “چالاکییەکە بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و تپڕێکی چەکدارانی داعش کە حەوت کەس بوون دەستگیرکراون لەناویاندا ئەمیری ناوچەی کوردستانی داعش هەبووە، کە بە ئازاد شاخی ناوی دەبرێت”.