ڕێبەر ئەحمەد: سیاسەتی هەندێک کەس داعشی دروست کرد



ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پانێلی یەکەمی دووەم ڕۆژی، پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس24 لە دهۆک ڕایگەیاند “تیرۆر ئەنجامە، ئەگەر نییە؛ بۆیە پێویستە تیرۆر لەڕەگ و ڕیشەوە چارە بکرێت، ئێمە هەموو کات باسی ئەوە دەکەین کە تیرۆریستان دەیانەوێت چی بکەن”.

وەزیری ناوخۆی هەرێم وتیشی: “بابەتی ئەمن و ئاسایش گرێدراوە بەو ڕەوشەی کە هەیە، چونکە عێراق هەموو کات کێشەی ناوخۆی هەبووە، پێش 2003 دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری هەبووە کە کێشەی لەگەڵ کورد و شیعە و سوننە هەبوو، ئەگەر چی خۆشیان سوننە بوون. عێراق ئامرازێکی ئەمن و ئاسایش نەبووە لە ناوچەکە، هەرگیز گرنگی بە بونیادنانی دەوڵەت نەداوە”.

ڕێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد “پێویستە لەگەڵ خۆمان ڕاستگۆ بین، عێراق لە دوای 100 ساڵ تا ئێستا لە چوارچێوەی بونیاد نانەوەیە، واتە کاری دروستکردنی عێراق شکستی هێناوە، بنەماکانی بەتاڵ و خاڵی بووە. هەروەها سیاسەتی تەعریب و ئەنفال هەبووە، کۆمەڵکوژی هەبووە، بۆیە هەموومان هیوامان وایە جیاوازییەک ببینین و ڕێگە ڕاست بکەینەوە، هەروەها هەندێک کەس و لایەن هەمان سیاسەتی ڕژێمی پێشوویان پەیڕەو دەکرد بۆیە داعشیش دروست بوو”.

 

لە بارەی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن زانیاری نوێ گەیشت
پێت لە بارەی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن زانیاری نوێ گەیشت
چەند فراکسیۆنێک داوای هەڵوەشاندنەوەی قەیووم دەکەن
دوات چەند فراکسیۆنێک داوای هەڵوەشاندنەوەی قەیووم دەکەن
پەیوەنیدر