ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕبار و راسپارده‌ى نوێى ده‌ركرد

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2019/2/2 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى كرد و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:

1- یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى قوتابخانه‌كانى تۆپی پێی كوردستان ئه‌نجامدا، دواى گفتوگۆ و بیروڕا گۆرینه‌وه‌ و، گوێگرتن له‌ داواكارى و پێشنیارى نوێنه‌رانى قوتابخانه‌كانى تۆپی پێی كوردستان، بڕیاردرا پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى جوان و زانستى به‌رێوه‌ بچێت، هه‌روه‌ها گرینگى زۆر بدرێت به‌ یاریگه‌كان و باره‌گه‌ى قوتابخانه‌كان و راهێنه‌ران، چونكه‌ قوتابخانه‌كانى تۆپی پێ بناغه‌ى سه‌ره‌كى پێشكه‌وتنى تۆپی پێی كوردستانه‌.

2- له‌سه‌ر پێشنیارى نوێنەری شارەکان لە لێژنه‌ى ناوبژیوانانى كوردستان، چوار ناوبژیوانی کوردستان بۆ به‌شدارییكردن له‌ پاڵه‌وانیه‌تى كۆنیفاى 2019 ـى ئه‌ورووپا ده‌ستنیشانكران.

3- چۆنیه‌تى سه‌ركه‌وتن و هاتنه‌ خواره‌وه‌ى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان، به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:
• له‌ هه‌ر گرووپێك چوار یانه‌ بۆ خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2019/2020 سه‌رده‌كه‌وێت.
• جگه‌ له‌م چوار یانه‌ى له‌ خاڵى یه‌كه‌م ئاماژه‌ى پێكرا، سه‌رجه‌م یانه‌كانى دیكه‌ بۆ ریزى یانه‌ پله‌سێیه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2019/2020 داده‌به‌زن.
• له‌ هه‌ر گرووپێك یانه‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ قۆناغى كۆتایی خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت، دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت.
• له‌ كۆتاییدا دوو یانه‌ى خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م، بۆ ریزى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2019/2020 سه‌رده‌كه‌ون.

4- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ر یاریزانێك له‌ یه‌ك كاتدا ناوى له‌ لیستى یاریزانانى دوو یانه‌ هه‌بێت، دواى په‌ڵپ گرتن له‌ لایه‌ن یانه‌یه‌ك، ئه‌وا ئه‌نجامى یارییه‌كه‌ به‌ 3-0 هه‌ژمار ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سزا و غه‌رامه‌كردنى یاریزانه‌كه‌.

5- بڕیاردرا به‌ پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك، كه‌ پێكهاتوون له‌ (له‌تیف ئه‌مین، قاسم ساڵح، سه‌لام تاهیر، فه‌همى محه‌ممه‌دئه‌مین و محه‌ممه‌د حوسێن) ئه‌مه‌یش به‌ مه‌به‌ستى سه‌ردانى قوتابخانه‌كانى تۆپی پێی كوردستان، بۆ پشكنینى یاریگه‌ و باره‌گه‌ى قوتابخانه‌كان.

6- ئاگادارى نوێنه‌رى قوتابخانه‌ى تۆپی پێی یانه‌ى سلێمانى (جه‌واد موزه‌فه‌رى) ده‌كه‌ینه‌وه‌، رۆژى شه‌ممه‌ 2019/2/9 له‌ كاتژمێر 2:00 ـى پاش نیوه‌رۆ له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بێت بۆ كارى پێویست.

7- ئاگادارى سه‌رجه‌م فۆتۆگرافه‌رانى وه‌رزشى ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر باجى فه‌رمى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى نه‌بێت، ناتوانێت له‌ خولى پله‌نایاب و قۆناغى كۆتایی خولى پله‌یه‌كى كوردستان له‌ نێو یاریگه‌ ئاماده‌بن.

8- ئاگادارى كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان، كه‌ پێویسته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ شوێنى و شیاو و شایسته‌ بۆ كامێرامانى ده‌زگه‌كانى راگه‌یاندن دابین بكه‌ن.

9- ئاگادارى یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى (هاوڕێ جه‌لال) ده‌كه‌ینه‌وه‌، رۆژى شه‌ممه‌ 2019/2/9 له‌ كاتژمێر 2:00 ـى پاش نیوه‌ڕۆ له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بێت بۆ كارى پێویست.

10- له‌ یارى نێوان ئاكرێ و زێره‌ڤانى له‌ خولى نایابى كوردستان، به‌ هۆى هه‌ڵدانى یارى ئاگرین له‌ لایه‌ن هانده‌رانى یانه‌ى ئاكرێ، بڕیاردرا به‌ غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى ئاكرێ به‌ بڕى 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.

ناوخۆیی

عیراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ و جامی ئاسیای ٢٠٢٣ دووچاری ئاستەنگی دەبێت !

خەڵک سپۆرت

دوێنێ لە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا تیروپشکی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر و جامی ئاسیای ٢٠٢٣ ئەنجامدرا و هەڵبژاردەی عیراق کەوتە گروپێکی قورسەوە.

بەپێی ڕێسا کارپێکراوەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا، (٤٠) هەڵبژاردە بەشداری پاڵاوتنەکان دەکەن کە لە پێنج ئاست پێکهاتوون، ئەو هەڵبژاردانەش بەسەر هەشت گروپدا دابەش دەکرێن و هەر گروپێک پێنج هەڵبژاردە لەخۆ دەگرێت.

لەکۆتا قۆناغی ڕووبەڕوبونەوەکاندا، یەکەمی سەرجەم گروپەکان و چوار باشترین دووەمەکان بەشداری ڕاستەوخۆی جامی ئاسیای ٢٠٢٣ دەکەن، هەروەها خۆیان دەگەیەننە قۆناغی دواتری پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢

ئەوەی جێی سەرنجە، هەڵبژاردەی عیراق لە گروپی سێیەمدایە و ڕووبەڕوی هەڵبژاردەکانی ئێران، بەحرەین، هۆنگ کۆنگ و کەمبۆدیا دەبێتەوە، هەڵبژاردەی ئێران دەبێتە کۆسپی گەورە لەبەردەمیدا، ئەگەرچی بە دووەمی کۆمەڵەکەشی بگاتە قۆناغی دواتر ئەوا لە پاڵاوتنەکانی کۆتاییدا ململانێکان لەبەردەمیاندا قورستر دەبێت.

گروپی یەکەم: چین، سوریا، فلیپین، ماڵدیڤ، گوام

گروپی دووەم: ئوسترالیا، ئوردن، تایوان، کوەیت، نیپاڵ

گروپی سێیەم: ئێران، عیراق، بەحرەین، هۆنگ کۆنگ، کەمبۆدیا

گروپی چوارەم: سعودیە، ئۆزبەکستان، فەلەستین، یەمەن، سەنگافورە

گروپی پێنجەم: بەنگلادیش، عومان، هندستان، ئەفغانستان، قەتەر

گروپی شەشەم: ژاپۆن، قیرجستان، تاجیکستان، میانمار، مەنگۆلیا

گروپی حەوتەم: ئیمارات، ڤێتنام، تایلاند، مالیزیا، ئیندۆنیسیا

گروپی هەشتەم: کۆریای باشور، لوبنان، کۆریای باکور، تورکمانستان، سریلانکا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد

یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13/7/2019 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:

1- بۆ لێژنه‌ى دامه‌زراندنى فێرگه‌كانى تۆپی پێی عێراق به‌ نووسراوى ژماره‌ 314 له‌ رێكه‌وتى 22/6/2019 له‌سه‌ر راسپارده‌ى (هادى كه‌ریم) جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، بڕیاردرا به‌ ده‌ستنیشانكردنى ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه‌:

• ئازاد سدقی سه‌عید ـ جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى فێرگه‌كانى كوردستان.
• سه‌لام تاهیر ـ سكرتێرى لێژنه‌ى فێرگه‌كانى كوردستان.

2- له‌ یارى نێوان برایه‌تى و زاخۆ له‌ خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان، به‌ هۆى وتنى قسه‌ى ناشیرین له‌ لایه‌ن یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى زاخۆ (تاهیر حه‌مدى) هه‌روه‌ها ده‌ركردنى له‌ یارییه‌كه‌ بڕیاردرا به‌:

• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى، كه‌ نابێت له‌ نێو یاریگه‌ ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

3- هیچ كه‌سێك له‌ یاریزانان و ستافى هونه‌رى و كارگێران و خزمه‌تگوزارى یانه‌كان، به‌ بێ بوونى ناسنامه‌ یان باجى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان نابێت له‌ نێو یاریگه‌ ئاماده‌بن، پێویسته‌ له‌سه‌ر ناوبژیوانى چواره‌م و سه‌رپه‌رشتیارى یارییه‌كان ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وان به‌رپرسیار ده‌بن.

4- یارییه‌كانى (هاتن) له‌ قۆتاغى چوارگۆشه‌ى زێرینى خولى نایابى فوتساڵى كچانى، له‌ رۆژى هه‌ینى 19/7/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.

5- یارى كۆتایی و مه‌ڕاسیمى كۆتایی خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان، له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ 24/7/2019 له‌ كاتژمێر 6:00 ـى ئێواره‌، له‌ هۆڵى (ساڵح عه‌لى) له‌ سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6/7/2019 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی ده‌ركرد:

1- كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ر چوار یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان (زێره‌ڤانی، ئه‌فرۆده‌یت، چۆمان و سیروانی نوێ) ئه‌نجامدرا، ئه‌م بڕیارانه‌ درا:

  • یارییه‌كان به‌ شێوازی دوو یاری (چوون و هاتن) به‌مشێوه‌یه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت.

چۆمان × زێره‌ڤانی (هۆڵی چۆمان).

ئه‌فرۆده‌یت × سیروانی نوێ (هۆڵی ئه‌فرۆده‌یت).

  • سڕینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كارته‌ زه‌رد و سووره‌كانی یاریزانان.
  • زیادكردنی یاریزان له‌سه‌ر لیستی ناوی یاریزانان ناكرێت.
  • یاری كۆتایی له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت.
  • رۆژی شه‌ممه‌ 13/7/2019 یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.

 

2- كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان ئه‌نجامدرا، ئه‌م بڕیارانه‌ درا:

  • خوله‌كه‌ به‌ به‌شداری 12 یانه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت و هه‌ر گرووپێك شه‌ش یانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت:

گرووپی یه‌كه‌م: (دووبز، ئاڵتون كۆپری، بابه‌گوڕگوڕ، هێرش، خاك و پیشه‌سازی).

گرووپی دووه‌م: (پێنجوێن، شۆریجه‌، بابان، سلێمانی، چه‌مچه‌ماڵ و گازی باكوور).

 

  • خوله‌كه‌ به‌ شێوازی خول به‌ یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت.
  • له‌ هه‌ر گرووپێك دوو یانه‌ بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رده‌كه‌وێت.
  • سێ یانه‌ بۆ خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020 سه‌رده‌كه‌وێت.
  • یارییه‌كان رۆژی دووشه‌ممه‌ 5/8/2019 به‌رێوه‌ ده‌چێت.
  • دواین كات بۆ پێشكه‌شكردنی لیستی ناوی یاریزانان (كشوفات) رۆژی شه‌ممه‌ 20/7/2019 ده‌بێت.

 

3- له‌ یاری نێوان سه‌یدسادق و رزگاری له‌ خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می یانه‌ی سه‌یدسادق له‌ ئاماده‌كردنی ژووری جلگۆڕینی یاریزانان تیپی میوان، داوا له‌ یانه‌ی سه‌یدسادق ده‌كه‌ین بۆ یارییه‌كانی داهاتوو به‌ جوانترین و پاكترین شێوه‌ (W.C) و ژووری جلگۆڕینی یاریزانان و سه‌رپه‌رشتیاری یاری و ناوبژیوانان ئاماده‌ بكات.

 

4- به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می له‌ لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری یاری نێوان سه‌یدسادق و رزگاری (حوسێن محه‌ممه‌د) له‌ خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، به‌ هۆی نه‌بوونی لۆگۆی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌سه‌ر درێسی یاریزانانی یانه‌ی سه‌یدسادق، بڕیاردرا به‌ راگرتنی ناوبراو بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌ سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كان.

 

5- ئاگاداری تیپی لاوانی یانه‌ی سه‌یدسادق ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ لۆگۆی یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌سه‌ر قۆڵی لای ڕاستی درێسی یاریزانان به‌ روونی هه‌بێت و دیار بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان