کەشوهەوای هەینی ڕاگەیەندرا



ئەمشەو بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ کۆتایی دێت کە لە دوێنێوە بە هۆی سەرژمیری گشتی دانیشتووانەوە دەستیپێکردووە و کەشناسیش دەڵێت، سبەینێ هەینی ئاسمانی هەریمی کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و، لە هەندێک ناوچەش نیمچە هەوردەبێت.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ ناوچەش نیمچەهەور دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێ بەگشتی لە تۆمارکراوەکانى دوێنی نزیک دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٢١ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ١٨ پلەى سیلیزى

دهۆک : ١٩ پلەى سیلیزى

کەرکووک : ٢٣ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٢٠ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ١١ پلەى سیلیزى

سۆران : ١٨ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٢٤ پلەى سیلیزى

بافڵ تاڵەبانی: بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەین
پێت بافڵ تاڵەبانی: بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەین
تڕەمپ، کۆتایی بەشەڕی ڕووسیا و ئۆکراین دەهێنێت؟
دوات تڕەمپ، کۆتایی بەشەڕی ڕووسیا و ئۆکراین دەهێنێت؟
پەیوەنیدر