ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەرلەمان بانگهێشتی عادل عەبدولمەهدی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی بنیاتنان ڕایدەگەیەنێت، كە كاری حكومەت لەئاستی پێویست نییە و هیچ نامەیەكی دڵنیاكەرەوەی نەداوە بۆ دژایەتی گەندەڵی و جێبەجێ‌ كردنی بەرنامەكەی و ئاشكراشی دەكات، كە سەرۆك وەزیران بانگهێشت دەكەین.

میساق حامدی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی بنیاتنان بە ماڵپەڕی (المعلومە)ی ڕاگەیاندووە، سیاسەتی حكومەتی ئێستا هاوشێوەی حكومەتەكانی پێشووە لە دژایەتی گەندەڵی و تا ئێستا هیچ شتێكی نوێی پێشكەش نەكردووە سەرەڕای پاڵپشتی مەرجەعە ئاینییەكان و هاووڵاتیان و لایەنە سیاسیەكان بۆ ئەو حكومەتە.

دەشڵێت: “جوڵەی كاری حكومەت زۆر هێواشە سەبارەت بە جێبەجێ‌ كردنی بەرنامەی حكومەت و تەواوكردنی كابینە وزاریەكە و كۆتایی هێنان بە پۆستی بەوەكالەت”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە تا ئێستا كاری حكومەت لەئاست پێویستی و خواستی پەرلەمان نەبووە و هیچ نامەیەكی دڵنیاكەرەوەی نەداوە لە دژایەتی گەندەڵی و جێبەجێ‌ كردنی بەرنامەكانی.

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاندووە، كە پەرلەمان كاردەكات بۆ بانگهێشتكردنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران تاوەكو بزانرێت لە ماوەی ئەو 100 ڕۆژەی پێی دراوە چەندی لە بەرنامەی حكومەتەكەی جێبەجێ‌ كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر پەرلەمان بڕوای بە وەڵامەكانی سەرۆك وەزیران نەبێت، ئەوا ماوەیەكی دیكەی پێ‌ دەدات یان ڕێوشوێنی دیكە بەرامبەر حكومەت دەگرنە بەر.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كاتی پێكهێنانی حكومەتەكەی و ڕاگەیاندنی بەرنامەی حكومەتەكەی داوای مۆڵەتی 100 ڕۆژی كرد بۆ جێبەجێ‌ كردنی بەرنامەكەی، كە لەناو هۆڵی پەرلەمان دەنگی لەسەر درا.

عێراق

وێنە.. سەرۆك كۆمار: ‌هێزە سیاسییەكان لە ‌بەردەم بەرپرسیاریەتی پابەندبوونن بە ‌دەستور

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار بڵاویكردەوە، شاندێكی حزبی دوعاتی ئیسلام- ڕێكخراوی عیراق بەسەرۆكایەتی د. خوزەیر خوزاعی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١|٢|٢٠١٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا سەردانی سەرۆك كۆمار د. (بەرهەم ساڵح)یان كرد.
لەمیانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە كە ‌هێزە سیاسییەكان لە ‌بەردەم بەرپرسیاریەتی پابەندبوونن بە ‌دەستور بۆ تێپەڕاندانی ناكۆكییەكان و هەنگاونان بەرەوە قۆناغی ئاوەدانكردنەوە و برەودان بە ‌پڕۆسەی گەشەپێدانی ئابووری بەجۆرێك كەببێتە مایەی بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عیراق.
لایخۆیەوە، د. خوزەیر خوزاعی هەوڵەكانی سەرۆك كۆماری بەرز نرخاند لە نزیككردنەوەی دید و بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان و ئەزموونی دیموكراسی لە عیراقدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هاوپەیمانی بنیاتنان: ئەمریكا لە پشت ڕفاندن و پەلامارەكانەوەيە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی بنیاتنان دەڵێت، ئەمریكا لە پشت ڕفاندن و تیرۆركردنەكانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووەوە بووە.

سامر زێبان، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیتنان لە پەرلەمانی عیراق، لە لیدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ڕێكەوتنی ستراتیژی لەگەڵ واشنتۆن هەڵوەشاوەتەوە و هیچ بەهایەكی نییە دوای ئەوەی لەكاتی هاتنی گروپە تیرۆریستییەكانی داعش بۆ چەند پارێزگەیەك و گەیشتنی چەكدارانی ڕێكخراوەكە بۆ پشتێنەی بەغدا، هیچ هەڵوێستێكی نەنواند و دەستی لەو گروپە تیرۆریستییانە نەوەشاند كە دەبوو بەپێی ڕێكەوتنەكە بەرگری بكردایە، بەپێچەوانەوە كاریی بۆ یارمەتیدانی ئەو گروپە تیرۆریستیانە كرد لەنێو عیراقدا”.

بە وتەی زێبان، پەرلەمانی عیراق بە گشتی و هاوپەیمانی بەنیاتنان بە تایبەتی، ڕێگە بە باڵێوزخانەی ئەمریكا و هیچ لایەنێكی تر نادەن، دەست لەكاروباری عیراق وەربدەن، داواشی لە حكومەتی عیبنياتناراق و وەزارەتی دەرەوە كرد، هەڵوێستی خۆیان بەرانبەر بە لێدوانەكانی باڵێوزخانەی ئەمریكا بخەنەڕوو.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە،  (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە سامر زێبان پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیاتنان لە پەرلەمانی عیراق، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

(هەسەدە) 502 چەكداری داعش رادەستی عیراق دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاندووە، عیراق وەجبەی تری چەكدارانی داعش كە لە سوریا دەستگیركراون، وەردەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقی بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی ڕاگەیاندووە”دەسەڵاتدارانی عیراق، وەجبەی تری چەكدارە دەستگیركراوەكانی داعش لە سوریا وەردەگرنەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە كە نەیویستبوو ناوی خۆى ئاشكرا بكات”وەرگرتنەوەی ئەو چەكدارانە، بەپێی ڕێكەوتنێكە لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، تا تەواوی چەكدارە داعشە عیراقییەكان ڕادەست بە عیراق بكرێن كە ژمارەیان 502 كەسە”.

پێشتر هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، دەیان چەكداری ڕێكخراوی داعشيان ڕادەستی عیراق كردبوو كە لە شەڕەكانی باغوز و دێرلزور لە خۆرهەڵاتی سوریا بەدیل كەوتووە بەردەستییان.

قەتری عوبەیدی، سەركردە لە حەشدی عەشایەری لە پارێزگای ئەنبار، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو”فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە و فیرقەی حەوتی سوپای عیراق، 151 داعشییان ڕادەستكراوە كە زۆربەیان بەپێی یاسای تیرۆر داواكراون و دانیشتووی پارێزگە جیاجیاكانی عیراقن”.

باغوز گوندێكی سورییە و دەكەوێت سەر سنورەكانی عیراق، لەئێستاشدا بە دوایین شوێنی ژێر دەستی داعش لە ناوچەی دۆڵی فورات دادەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان