ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هۆنەر ڕەنگی تازەی بۆ هەردوو مۆبایلی هۆنەر 10 لایت و هۆنەر 8 ئێكس لە عێراق ڕاگەیاند

خەڵک –
هۆنەر ماركەی ئەلیكترۆنی پێشەنگ بۆ مۆبایل لە گروپی هواوی، ئامێری هۆنەر 10 لایتی وەشاند، تازەترین بەرهەمی ماركەی بازرگانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، دیزاینێكی جوانی بێ لێواری و رەنگی سەرنجڕاكێشی هەیە، تازەترین بەرهەمی هۆنەرە لە بواری ئابووریدا و پێشوازیەكی بێ وێنەی لێكرا لە نەوەی هەزارەی نوێدا كە تایبەتمەندیەكانی ئەم ئامێرەیان بەدڵ بوو بەتایبەتی تواناكانی وێنەگرتنی سێلفی، چەندین تایبەتمەندی لە هۆنەر 10 لایت هەیە وەك مۆبایلێكی جوان و باش بە تایبەتی بۆ ئەوانەی كە بڕە پارەیەكی كەم بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەكەن.

لاشەیەکی سەرنجراكێش
گومان لەوەدانیە كە هۆنەر 10 لایت سەرنجراكێشە، دوو رەنگی هەیە بۆ دیزاینی ئاسایی رەش و شینی یاقوتی، دوو رەنگیشی هەیە بۆ دیزاینی بریقەدار لە هۆنەر شینی ئاسمانی كە لەشینی كراوە لە ژێرەوە دەگۆڕێت بۆ زیوین لە سەرەوە، سوور كە لە پەمیەوە دەبێتە سوور بەشێوەیەكی جوان.

پادشای سێلفی
شاشەی هۆنەر 10 لایت پێوەرەكەی 6.21 ئینجە بە كوالێتی 1080 پێكسڵ، كامیرای پێشەوە بە كوالیتی 24 میگاپیكسلە بە زوومی f/2.0، كامێراكە 8 سیناریۆ دەناسێتەوە بۆ وێنەی سێلفی و مامەڵەی لەگەڵ دەكات بە پێی سیناریۆكان، كەچەندین تایبەتمەندی بۆ زیاد دەكات وەك چاككردنەوەی رەنگەكان و نەرمی پێست. هەروەها چەندین جۆری رووناكی پێشكەش دەكات كە وەك رووناكی ستۆدیۆ بەدیاردەكەوێت، هۆنەر 10 لایت كوالێتیەكی بەرز پێشكەش دەكات بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ وێنەكانی پۆرترێت كەوای لێدەكات نمونەیی بێت بۆ وێنەگرتنی بێگەرد و زۆر جوان.

شاشەی نایاب
ڕوونی شاشە وەك خۆی مایەوە هەروەك مۆبایلی هۆنەر 8 ئێكس، بەڵام دیزاینی دڵۆپی شەونم واتا سوود وەرگرتنی زیاتر لە پێوەری 19.5:9. مۆبایلێكی گەورە و جوانە كە سوود لەشاشە گەورەكەی وەردەگیرێت بۆ سەیركردنی فیلم و یاریكردن.
هۆنەر 10 لایت تایبەتمەندی هۆنەر 10ی وەرگرتووە، باشترین تەكنەلۆژیای سەردەم پێشكەش دەكات، پێوەری تازە بۆ مۆبایل دادەنێت لەگەڵ دیزاینی دڵۆپی شەونم كە پێوەرەكەی 6.21 ئینجە. لەگەڵ پەیكەرێك بەرەنگی پلەدار و كامێرای پێشەوە بە كوالێتی 24 مێگاپێكسڵ بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد و كامێرای دواوە بە كوالێتی 13+2 میگاپێكسڵ.

هۆنەر 8 ئێكس
هۆنەر مۆبایلە تازەكەی هۆنەر 8 ئێكس بە رەنگی شینی پلەدار لە بازەرەكانی عیراق دابین دەكات ، تازەترین بەرهەمی X كە بەهێزی باشی ناسراوە كە بریتین لە 5X و 6X وX7. كە پەیكەرەكەی شووشەیە لەجۆری ئۆروارا بە پێوەری 2.5D، كە دیمەنێكی جوانی پێدەبەخشێت لەگەڵ تەكنەلۆژیایەكی پێشكەوتوو هاوكات لەگەڵ نرخێكی سەرنجڕاكێش، لەگەڵ وەشاندنی هۆنەر 8 ئێكس لە مانگی ئەیلولی رابردوو تا ئێستا 6 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە، بەشێوەیەكی گشتی زنجیرەی ئێكس 50 ملیۆن دانەی لەسەرتاسەری جیهان لێفرۆشراوە.

ئەو سەركەوتنە بێ وێنەی كە تازەترین بەرهەمی مۆبایلی هۆنەر بەدەستی هێناوە و بڵاوبوونەوەی خێرای ماركەی بازرگانی لە شەونخوونی كۆمپانیا هاتووە لە دابینكردنی داهێنان و دیزاینی تازە، و بەدەستهێنانی چەندین خەڵات لەسەتاسەری جیهان گەواهی ئەم سەركەوتنەیە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

تەواوی زانیارییەکانی گالەکسی S10 پێش دەرچوونی بڵاوکرانەوە

خەڵک

لە ماوەی ڕابردوودا گوێبیستی چەندان پڕوپاگەندە و زانیاری دزەپێکراو بووین دەربارەی مۆبایلی گالەکسی S10. چەند ڕۆژێک بەر لە نمایشکردنی مۆبایلەکە، کۆتا زانیاری و وردەکارییەکانی گالەکسییەکە دزەیان پێکرا. ئەمەش لە پێش چەند ڕۆژێکی زۆر کەم لە نمایشکردن و ناساندنی مۆبایلەکە لە لایەن سامسۆنگەوە.

لە 2 پەڕەی دزەپێکراودا کە دەست پێگەی GSMArena کەوتووە، گشت وردەکارییەکانی جۆرەکانی نەوەی دەیەمی زنجیرەی گالەکسی S ئاشکرا کراون و پشتڕاستی دەکاتەوە کە گالەکسییەکە لە 3 جۆری جیاواز پێکدێن.

هەر وەک لە پەڕە دزەپێکراوەکاندا دیارن، گالەکسیەکان بە ناوی Beyond دیاری کراون و Beyond 0 جۆری گالەکسی S10e ـە و Beyond 1 جۆری گالەکسی S10 ـە و Beyond 2 ـیش جۆری گالەکسی S10 Plus ـە.

با سەرەتا لە جۆری گالەکسی S10e دەست پێ بکەین؛ خاوەن ڕوونمایەکی AMOLED ـە بە قەبارەی 5.8 ئینج لە جۆری Infinity O ، خاوەن 2 کامێرایە لە پشتەوە بە ڕوونی 12 و 16 مێگاپێکسڵ و کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ. هەروەها خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 گێگابایتیە لەگەڵ بیرگەی بژاردەی 128 و 256 گێگابایت، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لە لاوە و ناسێنەرەوەی دەموچاو و پاترییەکە بە توانستی 3100 ملی ئەمپێر بە پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا و خاوەن دەرچەی USB-C.

جۆری گالەکسی S10 خاوەن ڕوونمایەکی AMOLED ـە بە قەبارەی 6.1 ئینج لە جۆری Infinity O، خاوەن 3 کامێرایە لە پشتەوە بە ڕوونی 12 و 12 و 16 مێگاپێکسڵ و کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ. هەروەها خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 گێگابایتیە لەگەڵ بیرگەی بژاردەی 128 و 512 گێگابایت، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما و ناسێنەرەوەی دەموچاو و پاترییەکە بە توانستی 3400 ملی ئەمپێر بە پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا و خاوەن دەرچەی USB-C.

جۆری گالەکسی S10 Plus خاوەن ڕوونمایەکی AMOLED ـە بە قەبارەی 6.3 ئینج لە جۆری Infinity O، خاوەن 3 کامێرایە لە پشتەوە بە ڕوونی 12 و 12 و 16 مێگاپێکسڵ و 2 کامێرا لە پێشەوە بە ڕوونی 10 و 8 مێگاپێکسڵ. هەروەها خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 و 12 گێگابایتیە لەگەڵ بیرگەی بژاردەی 128 و 512 گێگابایت و 1 تێرابایت، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما و ناسێنەرەوەی دەموچاو و پاترییەکە بە توانستی 4100 ملی ئەمپێر بە پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا و خاوەن دەرچەی USB-C.

بە داخەوە پەڕە دزەپێکراوەکان وردەکارییەکان و جۆری پڕۆسێسەر و نرخی گالەکسییەکانی تێدا نەبوو، بەڵام لە پێشوودا پێشبینی بۆ نرخەکانی کرابوون.

وا بڕیارە ڕێکەوتی 20 ـی ئەم مانگە سامسۆنگ کۆنگرەی Unpacked ئەنجام بدات بە مەبەستی ڕاگەیاندنی گالەکسییە نوێیەکان.

سەرچاوە: Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ڕێکارێکی زۆر گرنگ تاوەکو ڕێگری بکەیت لە گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەت

خەڵک-
گڕگرتنی ئوتومبیل زۆر روونادات بەلام ئەگەر رووبدات حاڵەتێکی ترسناک و کوشندە دروست دەکات، بەگوێرەی ئاماری ساڵی ٢٠١٥ لە ئەمریکا ١٧٤.٠٠٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبێل ڕوویداوە کە تیایدا ٤٤٥ کەس گیانیان لەدەست داوە.

هاتوچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنێت:
لەکاتێکدا هەندێک لە حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە بەهۆی پێکدادانەوە ڕوودەدەن، بەلام زۆربەی حاڵەتەکان بەهۆی بوونی کێشەیەکی کارەبایی یان بوونی کێشە لە سیستەمی بەنزین لە ئۆتۆمبێلەکەدا ڕوودەدات، باشترین چارەسەر بۆ خۆپاراستن لەم حاڵەتانە ئەوەیە کە بەردەوام ئاگاداری ئۆتۆمبێلەکەت بیت و پشکنینی تەواوی بۆ بکەیت بۆ ئەوەی ئەگەر کێشەیەک هەبوو چارەسەری بکەیت، بەم بۆنەیەوە پێویستە ئاگاداری ئەم خاڵە گرنگانە بیت، ئەگەر چارەسەری نەکەیت ئەگەری ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلەکەت زیاتر دەبێت.

-سووتانی بەردەوامی فیوزەکان
-لێچوونی ڕۆن لە ژێرەوەی ئۆتۆمبێلەکەت لەکاتی گۆڕینی ڕۆن.
-ڕۆن یان هەر ماددەیەکی شلی تر کە لێچوونی هەبێت لە ژێر ئۆتۆمبێلەکەتدا.
-وایەری خراپ بوو، پچڕاو یان وایەری ڕووت.
-بوونی دەنگی زۆر بەرز لە سیستەمی ئاگزۆزدا.
-ڕوودانی گۆڕانکاری زۆر لە گێچی بەنزین و ڕۆن و پێوەری گەرمی مەکینە(حەماوە).
-نەمانی سەری ڕۆنی مەکینە لە فیلتەری ڕۆنەکەدا.
-بوونی جاین و سۆندەی ڕزیو یان دڕاو.

کاردانەوەت چی دەبێت؟

ئەگەر بۆنی دووکەڵت کرد یان پریشکی ئاگرت بینی لە ئۆتۆمبێلەکەتدا، ئەگەر بزانیت چی دەکەیت ڕەنگە ڕێگربیت لە ڕوودانی برینداری و ژیانێک ڕزگار بکەیت، زۆر گرنگە هێمن بمێنیتەوە بەڵام خێرا کردارەکان ئەنجام بدەیت.
ئەوەت بیربێت کە زیاتر ئاگر لە بەشەکانی تری ئۆتۆمبێلدا ڕوودەدات وەک لە ناو مەکینەدا، ڕەنگە لە ژێر ئۆتۆمبێلەکەدا ڕووبدات، نزیکی تایەکان و سیستەمی وەستاندن، لە داشبۆرد و ڕەنگە لەناو ئوتومبیلەکەشدا. لە ڕاستیدا، گڕگرتن کاتێک لەناوەوەی ئوتومبیلەکەدا ڕوودەدات لە هەموو جۆرەکانی تر ترسێنەرترە بە هۆی نزیکی لە دووکەڵ و ئاگرەکە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ سەلامەتی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پێشنیار دەکەن لەکاتی گڕگرتن لەکاتی شۆفێریدا.
گڵۆپی ئاگادارکردنەوە دابگیرسێنە و خێرا بچۆرە سەلامەت ترین شوێن بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنیت، جا چی لە لایەکی شەقامەکە بێت یان ناوەڕاست.
ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنە و مەکینەکە بکوژێنەرەوە.
هەموو سەرنشینەکان دابەزێنە، مەهێڵە هیچ کەسێک بگەڕێتەوە ناو ئۆتۆمبێلەکەی بۆ هێنانی شت و مەکە تایبەتەکانی.
بەلایەنی کەمەوە ٣٠ مەتر دوور لە ئۆتۆمبێلەکە بوەستە بۆ ئەوەی پارێزراوبیت لە گڕ و پریشکی ئاگرەکە و مەهێڵە خەڵکی تریش نزیک ببنەوە لە ئاگرەکە.
پەیوەندی بە ژمارە ١١٥ بکە پۆلیسی بەرگری شارستانی.
ئەگەر قەرەباڵغی ڕوویدا داوای هاوکاری لە خەڵک بکە شوێنەکە چۆڵ بکەن.
بەشێوەیەکی گشتی پێویست ناکات خۆت هەوڵی کۆنترۆل کردنی ئاگرەکە بدەیت(ئەگەر کەم بێت ئاساییە، بەڵام گەر ئاگرەکە زیادی کرد دوور بکەوەرەوە) کردنەوەی دەرگا و لابردنی سەری بانزین دەبنە هۆی زیادکردنی ئاگرەکە چوونکە هاتووچۆی هەوا زیاتر دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هۆکارەکانی هێواش بارگاوی بوونەوەی پاتری مۆبایل چین؟

خەڵک –

ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەران ئازار دەچەژن بە دەست هێواشی بارگاوی واتە شەحنکردنەوەی مۆبایلەکانیان، ئەمەش لە کاتێکدایە مۆبایل بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی هەر یەکێکمان. بۆ ئەم مەبەستە، لەم بابەتە ئەو هۆکارانە دەخەینە ڕوو کە هۆکارن بۆ دابەزینی پاتری مۆبایل بە خێرایی، هەروەها ئەو هۆکارانەش کە دەبنە هۆکاری هێواش بارگاوی کردنەوەی پاتری مۆبایلەکان.

بارگاوی کەرەوەی لاسایی واتە کەلەسەری شەحنی لاسایی 

ڕێژەیەکی زۆر لە بەرهەمی لاسایی لە بازاڕ بەردەستن، بە تایبەتیش لە نێو بابەتی کەیبڵ و کەلەسەری شەحنکردنەوە. ئەو جۆرە لاساییانە هەمان ستاندەردی ئەو جۆرە ئەسڵیە پێشکەش ناکەن کە لەگەڵ مۆبایلەکەیە و لە کۆمپانیایی بەرهەمهێنەرەوە تایبەت دروست کراوە. بەم جۆرە، ئەگەر ڕەوانەکردنی وزە بۆ مۆبایلەکە بە زیاتر یان کەمتر لەوەی بۆی دانراوە بڕوات، ئەوا کاریگەری لەسەر پڕۆسەی شەحن دەکات، و دەرئەنجام مۆبایلەکە هێواش بارگاوی دەبێتەوە.

بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی بارگاوی کردنەوە

یەکێکی تر لەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی هێواشی بارگاویکردنەوە، بەکارهێنانی مۆبایلە لە کاتی بارگاویکردنەوەدا. ئەم جۆرە کردارە دەبێتە هۆی ڕوودانی شتێک کە پێی دەگوترێت خانە نوستووەکان Sleepy Cells، کە لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شەحن کردنەوە یان کارکردنی ئەو ئەپانەی کە لە پشتەوەی سیستەم کاردەکەن و دەبنە هۆی کەمکردنەوەی وزەی پاتری، ئەم جۆرە خانانە دروست دەبن.

سەرچاوەیەکی نەگونجاوی وزە

هەندێک لە بەکارهێنەران پشت بە USB کۆمپیوتەرەکانیان دەبەستن بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکانیان، بەڵام ئەم کردارە کار دەکاتە سەر هێواشی و خێرایی بارگاویکردنەوە، چونکە زۆرینەی USBـی کۆمپیوتەرەکان وزەی زیاتر یان کەمتر ڕەوانە دەکەن بۆ مۆبایلەکە، بەمەش دواجار کاریگەری لەسەر کرداری بارگاویکردنەوەکە دەبێت. لەبەرئەوە، ئەگەر دەتەوێت خێرا مۆبایلەکەت بارگاویی بکەیتەوە کەمتر پشت بە USB کۆمپیوتەرەکانتان ببەستن.

سەرچاوە:Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین